• نوێترین بابەت

    سەرجەم زانیارییەکان سەبارەت بە خوێندنی خۆڕایی تورکیا





    سەرجەم زانیارییەکان سەبارەت بە خوێندنی خۆڕایی تورکیا
    کاتی پێشکەکردن: 
    ٢٠١٩/١/١٥ بۆ ٢٠١٩/٢/٢٠

    بۆ قۆناغەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا.
    پرۆژەی خوێندنی (Turkish Scholership – Türkiye Bursları) بۆ سەرجەم ئاستەکانی ئامادەیی، بەکالۆریۆس، ماستەرو دکتۆراو لێکۆڵینەوەی زانستی، ساڵانە لە چوارچێوەی مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی خوێندنی باڵای تورکیا دەتوانرێت هەلی خوێندنی بێ بەرامبەر بۆ خوێندکاران بەدەست بهێنرێت کە داواکار دەتوانێت لە ئینتەرنێتەوە فۆڕم پڕ بکاتەوە.
    پرۆژەکە بە چەند قۆناغێک دەبێت، سەرەتا داواکار فۆڕم پڕدەکاتەوە، لە قۆناغی دووهەمدا کەسی داواکار بانگهێشت دەکرێت بۆ چاوپێکەوتن، لە قۆناغی سێیەمدا کەسەکە بانگ دەکرێت بۆ تورکیا و لەسەر ئەرکی حکومەتی تورکیا دەست دەکات بە خوێندن.
    خوێندکار دەتوانێت داواکاری بۆ خوێندن بۆ سەرجەم ئاست و بەشەکان پێشکەش بکات، ئەو قوتابخانەو زانکۆیانەی کە خوێندکار دەتوانێت تێیدا بخوێنێت لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانیان پێدا نراوەو ئاستی زانستیشیان بەرزە.
    بەرواری پێشکەشکردنی فۆڕمی وەرگرتن بۆ قۆناغەکانی بەکەلۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا لە بەرواری ١٥/١/٢٠١٩ تاوەکو ٢٠/٢/٢٠١٩ بەردەوام دەبێت، بەڵام بۆ قۆناغی ئامادەیی تا ئێستا کاتی بۆ دیاری نەکراوە. هەرکاتێک کاتی ئەویش دیاری بکرێت هاوڕێیانمان ئاگادار دەکەینەوە.

    قۆناغی ئامادەیی
    تایبەتمەندییەکانی:
    ١. مووچەی مانگانە: ١٥٠ لیرە
    ٢.بلیتی هاتووچۆ: بلیتی فرۆکەی هەموو ساڵێک بۆ دابین دەکرێت، ڕۆشتن و گەڕانەوە لە سەرەتاو کۆتایی ساڵدا.
    ٣.دابینکردنی شوێنی مانەوە (بەشی ناوخۆیی).
    ٤.دابینکردنی بیمەی تەندروستی.
    ٥.خوێندن بێ بەرامبەرە
    ٦.خوێندکار لە ئامادەییەکانی ئیمام و خەطیبیدا دەخوێنێت، بەڵام سەرجەم وانەکانی خوێندنگایەکی ئاسایی دەخوێنێت، دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی بەپێی کۆنمرەی پۆلی ١٢ی دەتوانێت لە هەر بەش و بوارێکدا بییەوێت بخوێنێت.
     
    ٧.لە ماوەی کۆرسی یەکەمدا خوێندنی زمانی تورکی.
    ٨. بینای خوێندنگەو بەشی ناوخۆیی لە یەک حەرەمدان و خوێندکار بە هاتوچۆوە ماندوو نابێت.
    ٩. لە وەرزی یەکەمی ساڵی یەکەمی خوێندنیدا خوێندکار فێری زمانی تورکی دەکرێت و لە وەرزی دووەمدا وانەکانی پۆلی نۆیەم دەست پێدەکات، واتە خوێندکار ساڵێکی خوێندنی نافەوتێت.
    مەرج و پێداویستییەکانی پێشکەشکردنی فۆڕم:
    ١.تەمەن: خوێندکاری پۆلی ٩،٨ ی بنەڕەتی بێت یاخود دەرچووی ٩ی بنەڕەتی بێت.
    ٢.کۆنمرە: ٧٠ کەمتر نەبێت
    ٣.پشتگیری دوو مامۆستای خوێندکارەکە کە ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆنی مامۆستاکەی لەسەر بێت.
    ٤.پاسپۆرت
    ٥.وێنەیەکی جواز.
     
    ٦.سی ڤی
    ٧.بڕوانامەی سەری ساڵ یان نیوەی ساڵی پۆلی ٨ یان ٩ .
    ٨.سەرجەم بڕوانامەو خەڵات و رێزلێنانەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا. (ئەگەر هەبێت).
    پڕۆگرامی خوێندن ڕۆژانە لە سەعات ٩ ی بەیانی هەتا سەعات ٤ ی ئێوارەیە کە تێیدا ٨ دەرس دەخوێنرێت. ڕۆژانی ٢شەممە تا جومعە دەوام هەیە وە شەممە لەگەل ١شەممە پشویە.
    پڕۆگرامی داخلیش لەدوای ئەوەی لەمەکتەب هاتیتەوە تا سەعات ٦ ئازادیت بۆ چونەدەرەوە و گەڕان یان کڕینی پێویستیەکت. خوێندکار شەوانە دەبێت یەک سەعات و نیو سەعی بکات. سەعات ١٠:٣٠ دەبێت بخەویت. بەنیسبەت پشوی کۆتای ساڵ و نیوەی ساڵ، نیوەی ساڵ ١٥ ڕۆژ پشووە وە کۆتای ساڵ ٣ مانگ پشووە. لە پشووی نیوەی ساڵدا ئەگەر ویستت دەتوانی لەسەر حیسابی خۆت بڕۆیتەوە بۆ وڵاتی خۆت ئەگەر نەشڕۆشتیتەوە بۆ وڵاتی خۆت ئەوا لەگەڵ داخلیدا دەڕۆیت بۆ شارێکیتری تورکیا بۆ گەشت.

    قۆناغی زانکۆ (بەکالۆریۆس)
    تایبەتمەندییەکانی:
    ١.مووچەی مانگانە: ٧٠٠ لیرە
    ٢.بلیتی هاتووچۆ: بلیتی فرۆکەی یەکەم هاتن و کۆتا گەڕانەوەی بۆ دابین دەکرێت.
    ٣.دابینکردنی شوێنی مانەوە (بەشی ناوخۆیی).
    ٤.دابینکردنی بیمەی تەندروستی.
    ٥.خوێندن بێ بەرامبەرە
    ٦.بۆ ماوەی ساڵێک خوێندنی زمانی تورکی.
    مەرج و پێداویستییەکانی پێشکەشکردنی فۆڕم:
    ١.تەمەن: ٢٢ ساڵ زیاتر نەبێت واتە بەرواری لەدایکبوونی ١/١/١٩٩٧ بەرەو سەرەوە بێت.
    ٢.کۆنمرە: ٧٠ کەمتر نەبێت
     
    ٣.پشتگیری دوو مامۆستای خوێندکارەکە کە ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆنی مامۆستاکەی لەسەر بێت.
    ٤.پاسپۆرت
    ٥.وێنەیەکی جواز.
    ٦.بڕوانامەی سەری ساڵ یان نیوەی ساڵی پۆلی ١٢ ئامادەیی.
    ٧.سەرجەم بڕوانامەو خەڵات و رێزلێنانەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا. (ئەگەر هەبێت)
    ٨.سی ڤی
    تێبینی : بۆ بەشە پزیشکییەکان نابێت خوێندکار کۆنمرەی لە ٩٠ کەمتر بێت.

    قۆناغی ماستەر
    تایبەتمەندییەکانی:
    ١.مووچەی مانگانە: ٩٥٠ لیرە
    ٢.بلیتی هاتووچۆ: بلیتی فرۆکەی یەکەم هاتن و کۆتا گەڕانەوەی بۆ دابین دەکرێت.
    ٣.دابینکردنی شوێنی مانەوە (بەشی ناوخۆیی).
    ٤.دابینکردنی بیمەی تەندروستی.
    ٥.خوێندن بێ بەرامبەرە
    ٦.بۆ ماوەی ساڵێک خوێندنی زمانی تورکی.
    مەرج و پێداویستییەکانی پێشکەشکردنی فۆڕم:
    ١.تەمەن: ٣١ ساڵ زیاتر نەبێت واتە بەرواری لەدایکبوونی ١/١/١٩٨٨ بەرەو سەرەوە بێت.
    ٢.کۆنمرەی بەکالۆریۆسی ٧٥ کەمتر نەبێت
    ٣.پشتگیری دوو مامۆستای خوێندکارەکە کە لە قۆناغی بەکالۆریۆسدا دەرسیان پێ وتبێ کە ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆن و ئاستی زانستی و پسپۆڕی و ناوی زانکۆو کۆلێج و بەشی مامۆستاکەی لەسەر بێت.
    ٤.پاسپۆرت
    ٥.وێنەیەکی جواز.
    ٦.بڕوانامەی سەری ساڵ یان نیوەی ساڵی بە ئینگلیزی.
    ٧.سەرجەم بڕوانامەو خەڵات و رێزلێنانەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا. (ئەگەر هەبێت)
    ٨.سی ڤی
    ٩.سەرجەم کتێب و توێژینەوەی ئەنجامدراو (ئەگەر هەبێت)
    ١٠.پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی

    قۆناغی دکتۆرا
    تایبەتمەندییەکانی:
    ١. مووچەی مانگانە: ١٤٠٠ لیرە
    ٢.بلیتی هاتووچۆ: بلیتی فرۆکەی یەکەم هاتن و کۆتا گەڕانەوەی بۆ دابین دەکرێت.
    ٣.دابینکردنی شوێنی مانەوە (بەشی ناوخۆیی).
    ٤.دابینکردنی بیمەی تەندروستی.
    ٥.خوێندن بێ بەرامبەرە
    ٦.بۆ ماوەی ساڵێک خوێندنی زمانی تورکی.
    مەرج و پێداویستییەکانی پێشکەشکردنی فۆڕم:
    ١. تەمەن: ٣٦ ساڵ زیاتر نەبێت واتە بەرواری لەدایکبوونی ١/١/١٩٨٣ بەرەو سەرەوە بێت.
    ٢. کۆنمرەی بەکالۆریۆس و ماستەری ٧٠ کەمتر نەبێت
    ٣. پشتگیری دوو مامۆستای خوێندکارەکە کە لە قۆناغی ماستەردا دەرسیان پێ وتبێ کە ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆن و ئاستی زانستی و پسپۆڕی و ناوی زانکۆو کۆلێج و بەشی مامۆستاکەی لەسەر بێت.
    ٤. پاسپۆرت
    ٥. وێنەیەکی جواز.
    ٦. بڕوانامەی ماستەری بە زمانی ئینگلیزی یاخود پشتگیری سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی ئەگەر لە قۆناغی نوسینی توێژینەوەدا بوو.
    ٧. سەرجەم بڕوانامەو خەڵات و رێزلێنانەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا. (ئەگەر هەبێت)
    ٨. سی ڤی
    ٩. سەرجەم کتێب و توێژینەوەی ئەنجامدراو (ئەگەر هەبێت)
    ١٠. پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی

    * سایتی فه‌رمی زه‌ماله‌ی توركی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر (تورکی)

    * سایتی فه‌رمی زه‌ماله‌ی توركی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر (ئینگلیزی)
    https://www.turkiyeburslari.gov.tr/en/english-home/

    * لینکی ناوی ئەو زانکۆیانەی قوتابی دەتوانی داواکاریان بۆ پێشکەش بکات (تورکی) 

    * لینکی ناوی ئەو زانکۆیانەی قوتابی دەتوانی داواکاریان بۆ پێشکەش بکات (ئینگلیزی)
    https://www.turkiyeburslari.gov.tr/en/universiteler/

    * لینكی ڤیدیۆیه‌ك له‌ یوتیوب به‌ زمانی عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پڕ كردنه‌وه‌ی زه‌ماله‌ی توركی هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو




    لینکی سەرەکی پڕکردنەوەی فۆڕم و پێشکەشکردنی داواکاری خوێندن

     https://tbbs.turkiyeburslari.gov.tr/

    لەگەڵ ڕێزدا ...
    بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە بەرێز:
    احمد قادر علی




    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: سەرجەم زانیارییەکان سەبارەت بە خوێندنی خۆڕایی تورکیا Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top