ڕونکردنەوەیەک دەربارەی ناونیشانی توێژینەوە ( بحث ) .
هاوڕێیان ببورن ئێمە ناتوانین ناونیشان دیاری بکەین بۆ هیچ یەکێک
لە ئێوە لەبەر چەند هۆکارێک .
١- گرینگترین شت لە بحث دا ناونیشانە ، ئەگەر ئێمە ناونیشانێک
دیاری بکەین بۆ بەڕێزتان بەڵام بەڕێزتان بە هەر هۆکارێک بێت هیچ سەرچاوەتان دەست
نەکەوێت ئەوکاتە ، ئێوەی بەڕیز بە چەند کاتێکی ناخۆش تێپەر دەبن وە کاتێکی زۆرتان
دەڕوات و هیچتان نەکردوە یان لەوانەیە هەر ناتوانیت توێژینەوەیەکی رێک و پێک و بێ
کەموو کورتی بنوسی .
٢- ئەگەر ئێمە ناونیشانتان بۆ هەلبژێرین زۆر کات لەوانەیە ناتوانن
ئەم بابەتە کۆنترۆڵ بکەن ، یان لە وانەیە لە ئاستی زانیای و تێگەشتنی ئێوەدا نەبێت
.
٣- وە لە هەڵبژاردنی ناونیشاندا دەبێت بزانیت چەند کاتت هەیە و بە
چەند دەتوانیت ئەم بابەتە تەواوبکەیت ، بۆیە ئەگەر ئێمە ناونیشانتان بۆ دیاری
بکەین لەوانەیە بەڕیزتان ئەو کاتەی نەبێت کە پێویستە بۆ نوسینی توێژینەوەکەی .
چەندین هۆکاری تریش هەیە کە ئێمە ناتوانین ناو نیشان دیاری بکەین
بۆتان ، بەڵام ئەوەی بە ئێمە بکرێت بە پێی توانا و کاتی خۆمان وەلامتان دە دەینەوە
وە یارمەتیتان دەدەین لە دەستکەوتنی سەرچاوەکان و کتێبەکان بۆ بەڕێزتان .
بەڵام بەڕێزان کاتێک ناو نیشانی توێژینەوەیەک دەنێرن بۆمان بۆ
نموونە
ئەم ناو نیشانە ( التجارة الإلكترونية وأثرها على الضرائب ) ، وە
پرسیار دەکەن هیچ کتێبێک بەم ناونیشانە نیە و دەستان ناکەوێت ، بەڕێزان راستە
شتیوە بونی نیە وە هەرگیز مەگەڕێ بە شوێنیدا . چونکە ناونیشانی توێژینەوە لە دوو
بەش پێک دێت
.بەشی یەکەم پیویستە بگەڕین
بە دوای سەرچاوە و کتێب دەربارەی ( التجارة الإلكترونية ) .
وە لە بەشی دووەمی توێژینەوەکەتان
بگەڕێن بە دوای بابەت دەربارەی ( الضرائب ) .
پێویستە بەڕیزتان بزانن کە زۆر بەی توێژینەوەکان زیاتر لە گۆڕاوێک
هەیە ،
وە پێوسیتە سەرەتا لە بەشی یەکەمی توێژینەوەکەتان بە جوانی و وردی
باسی گۆراوی یەکەم بکرێت .
وە لەبەشی دووەم پیویستە باسی گۆراوی دووەم بکرێت ، وە زۆربەی
توێژینەوەکان لە سێ بەش پێک دێت .
کە بەشی سێیەم بۆ باسکردنی کاریگەری گۆراوەکانە لەسەر یەکتر وە
ڕونکردنەوەی ناونیشانی توێژینەوەکەیە بە شێوەیەکی کرداری کە پیویستە بەڕێزتان
سەردانی ئەو شوێنانەتان کردبێت وە زانیاریتان وەرگرتبێت بۆ رونکردنەوەی و
تەواوکردنی توێژینەوەکەتان بە شیوەی کرداری (عملی).
بە هیوای سەرکەوتن
نوسینی :احمد محمد مصطفی
0 comments:
Post a Comment