بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان
واتا بەڕێوەبردنی هێزی
کارکەر لە ڕێکخراوەکاندا واتا ڕاکێشانی مۆزەف و هەڵبژاردنیان و مەشقپێکردنیان و هەڵسەنگاندنیان
و چاودێری سەرۆکایەتی ڕێکخراو لەسەریان و لەکاتی هەبوونی هەر گرفتێکتدا بەدەم مۆزەفەکانی
ڕێکخراوەکەیەوە دەچێ.
ئەرکەکانی بەڕێوەبردنی
سەرچاوەی مرۆیی
ئەرکەکانی زۆرن لێرەدا
باس لە چەن ئەرکێکی دەکەین لەوانە :
١- پلاندانان بۆ سەرچاوەی
مرۆیی
٢- شیکردنەوەی کارەکان
٣- دامەزراندن
٤- هەڵسەنگاندنی ئەدائی مۆزەفەکان
٥- مەشق پێکردن
٦- پشتیوانی کردن لە پێشکەوتنی
وەزیفی
٧- دەستنیشانکردنی کرێی مۆزەفەکان
ئامانجەکانی بەڕێوەبردنی
سەرچاوەی مرۆیی
أ- ئامانجی بۆ کۆمەڵە : واتا
١-یارمەتی تاکەکانی کۆمەڵ
دەدات کاری باشیان دەست بکەوێت
٢- بەرهەمهێنان و قازانج زیاد
بکات بۆ کۆمەڵ
٣- تاکەکانی کۆمەڵ هەست بە
دڵخۆشی بکەن لە کارەکانیان
٤- تاکەکانی کۆمەڵ حەماس واتا
گڕوتینیان هەبێ بۆ کار
٥- هەوڵەدات بۆ دەستەبەرکردنی
خۆشگوزەرانی بۆ تاکەکان
ب- ئامانجی بۆ مۆزەفەکان
:
واتا سوورە لەسەر بەرزکردنەوەی
ئاستی مۆزەفەکانی بۆی پلەیان بەرزبێتەوە و هانیان دەدات بۆی داهاتیان بەرزبکەنەوە
ج- ئامانجی بۆ ڕێکخراو : واتا
١- تاکی لێهاتوو کارامە ڕادەکێشێ
بۆ ڕێکخراو گونجاوبن بۆ پڕکردنەوەی وەزیفە بەتاڵەکان
٢- سوود لە ئەرکی تاکەکان
یاخود بڵێین جوهدی تاکەکان وەردەگرێ و مەشقیان پێ دەکات و پێشیان دەخات کە ئەمەش دەبێتە
هۆی پێشخستنی ڕێکخراو
٣- هەوڵ دەدات تاگ بگەیەنێتە
ئاستی پێویست لە ئەداکردن لە وەزیفەکەیدا وە ئامانجی مۆزەفەکان بە ئامانجی ڕێکخراوەوە
دەبەستێتەوە
سەرچاوە :
ماڵپەڕی ( الموضوع )
ویکیپیدیا
وەرگێڕان لە عەرەبیەوە
پاڤێڵ جەمال
0 comments:
Post a Comment