بیرۆکەی ٩ پرۆژەی بچووک بۆ
گەنجان کە دەکرێت بە پارەیەکی کەم ئەنجام بدرێن
دڵنیایت کە دەتوانیت دەست بە پرۆژەیەکی بجووک بکەیت ئەمانە ٩ بیرۆکەی یچووکن:
دڵنیایت کە دەتوانیت دەست بە پرۆژەیەکی بجووک بکەیت ئەمانە ٩ بیرۆکەی یچووکن:
۱ـ پڕۆژەی فرۆشتنی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان: مەبەست فرۆشتنی ئامێرەکانی وەک کۆمپیوتەرو ئامێرە ئەلیکترۆنیە
بچوکەکان و ئامێرە
بچووکەکانی تۆمارکردنە. دەکرێت سەرەتا لە ئامێری بچووکەوە دەست پێبکەیت.
لەسەرەتا ڕەنگە تەنها پێویستت بە یەک کرێکاربێت.
۲ـ پڕۆژەی مۆبایل و ئێکسسواراتی مۆبایل: پشت بە فرۆشتنی مۆبایل و ئێکسوواراتەکانیان دەبەستێت لەگەڵ
چاککردنەوەو ئاڵو گور کردنی
مۆبایل. دەکرێت سەرەتا لە شوێنێکی بچووک دەست پێبکەیت
وپێویستت بە ١-٣ کرێکار
دەبێت.
۳ـ پڕۆژەی پەلەوەرو ماسی جوانکاری: شوێنی پڕۆژەکە پێویستی بە کەشێکی گونجاو
و کۆمەڵێک قەفەزو حەوزی ماسی هەیە، بەڵام خاوێن ڕاگرتنی
ڕۆژانەی دەوێت،
دەتوانیت قەفەز و جۆری باڵندەکان و ماسی و خواردن و ڤیتامینی
تایبەت بفرۆشیت تیایدا.
ئەم پرۆژەیە قازانجەکەی خێرایە.ژمارەی کرێکار١-٢ کرێکارت پێویستە.
٤ـ پڕۆژەی فرۆشتنی کەلوپەلە بەکارهاتووەکان: مەبەست لەوە فرۆشتنی کەلوپەلی
بەکارهاتووی
ماڵان یاخود ئۆفیسەکانە، سەرەتا دەبێت کاری پاک کردنەوە و چاکردنەوەی
بۆ ئەنجام بدەیت
و دواتر لە مەزادخانەکان یاخود گروپە ئەلیکترۆنیەکانی تایبەت بە
کڕین و فرۆشتن دەتوانیت بیفرۆشیت.
قازانجەکەی زۆر خێرانییە و پێویستت بە ٢-٣
کرێکار دەبێت.
٥ـ پڕۆژەی فرۆشتنی جلوبەرگ و کەلوپەلی جوانکاری بەشێوەی ئۆنلاین، بڕی قازانجەکەی
بە مامناوەندی دادەنرێت واتە زۆر خێرا نییە. پێویستت بە ٣-٤ کرێکار دەبێت.
٦ـ پڕۆژەی بارکردن و گواستنەوەی کە لوپەل: ئەو پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی گرنگە
٦ـ پڕۆژەی بارکردن و گواستنەوەی کە لوپەل: ئەو پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی گرنگە
چونکە خەڵک
دڵنیادەبنەوە لە گواستنەوەی کەلو پەلەکانیان. پێویستت بە ٣-٤ کرێکار دەبێت.
۷ـ پڕۆژەی خواردنگە و کافتریای بچوک لەسەر شەقام: بە پڕۆژەی سەرکەوتوو دادەنرێن
۷ـ پڕۆژەی خواردنگە و کافتریای بچوک لەسەر شەقام: بە پڕۆژەی سەرکەوتوو دادەنرێن
چونکە خواردن و خواردنەوەی خێرا و شیرینی پێشکەشی
ڕێبواران دەکات. پێویستت بە ٢-٤ کرێکار دەبێت.
٨ـ شوێنێک بۆ فرۆشتنی ئامێرەکانی ڕووناک کردنەوە و گلۆپ و لایتە کارەباییەکان.
پێویستت بە تەنها کرێکارێک دەبێت.
٩- پڕۆژەی دانانی شوێنی فۆتۆکۆپی لە نزیک ناوەندێکی خوێندن: ئەم جۆرە پرۆژانە
تەنها لە کاتی دەوامکردنی قوتابیان قازانێکی زۆری هەیە و لە هاویندا دەسکەوتێکی
ئەوتۆی نییە.
قازانجەکەی خێرایە و پێویستت بە۱ بۆ ۲ دەبێت.
ئا: داهات زرار
سەرچاوە: یەڵڵا
0 comments:
Post a Comment