پرسیار / بەڕای
ئێوە ئەو خاڵانەی پێش رۆشتن بۆ چاوپێكەوتنی كار پیویستە لەبەرچاوی بگرین چییە؟
15 خاڵی پێش چاوپێكەوتن كەگرنگە لەبەرچاوی بگرێت
-1 زانیاری کۆکردنەوە لەسەر ئەو دامەزراوەی چاوپیکەوتنت لەگەل دەکات لەم ریگانەوە
سایت و پەیجی دامەزراوە،کارمەندنی ناسراو ئەگەر هەبوو لە شوینەکە خویندنەوەی چاوپیکەوتن ولیدوانی پیشتری بەریوەبەری دامەزراوەکە کە پیش‌تر بۆ میدیا قسەی کردووە
-2زۆرینەوەی سەرپەرشتیاری چاوپیکەوتن، بەریوەبەری سەرچاوە سرۆشتییەکان پیهەڵدەستن، بویە گرنگە هەوڵبدەێت لەسەر چۆنیەتی مامەڵەكردن و كەسایەتی زانیاری كۆبكەێتەوە، بۆ ئەوەی باشتر بتوانێت خۆت بگونجێنیت
-3کارمەندی هاوشیوەی کاری خۆت, زۆریکمان هاوریمان لە دامەزراوە هاوشیوەکان،هەیه ... بۆ،نمونە یەکیک لە ئیوە ناوی بۆ چاوپیکەوتنی رۆژنامەنووسی ئابووری،هاتەوە گرنگەلە من بپرسیت چی پرسیاریک زیاتر لەو چاوپیکەوتنە دەکریت
-4خۆت تاقیکردنەوەی خوت بکە لەسەر سێ ئاست... زانیارییە کەسییەکانت باش بڵێت و هەروەها زانیاریەکانی پیشەکەت و هەروەها پرسیاری هەمەجور....
-5ئارامیتان
بپاریزن و ترس لە خوتان دوربخەنەوە و بەشیوەیەکی ئاسایی مامەلە لەگەل خوتان بکەن.
-6دۆركەوتنەوە لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان: هەوڵبدەن بەهەموو شێوەیەك پێش رۆشتن بۆ چاوپێكەوتنی كار، تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بەكارنەهێنن، زۆرجار ڕوودەدات دەرهاویشتەی نیگەتیڤ دەكاتە سەر بیركردنەوە و بڕیاردانت، لەبەر ئەو پۆستانەی كە لەم تۆرە دەیبنێت، تەنانەت خۆ دورگرتن لە وەڵامدانەوەی ژمارەی نەناسراویش زۆر گرنگە
-7كاتی دادگایكردن نییە: لەو ساتانەی لە قۆناغی رۆشتنی بۆ چاوپێكەوتن پێویستە ئەوتیگەیشتنە هەڵە لەسەر خۆت لاببەێت كە تۆ وەرناگێرێت، هەروەها لیپرسێنەوە لەگەڵ خۆت مەكە لەسەر ئەوەی پێشتر بۆچی وەرنەگێراوێت، تەنیا و تەنیا كار بە ڕێنماییەكان بكە و هەوڵبدە وەڵامێكی باش بدەرەوە
-8نەفەسێكی قوڵ هەڵكیشن: لەزۆر ڕاهێنانی نێودەوڵەتی دەگوترێتەوە بەتایبەت بۆ بڕیار وەرگرتن، بۆیە زۆر گرنگە تاوەكو 10 بژمێرن پێش رۆشتنە ناو چاوپێكەوتنەوە...
-9رۆخۆش بە: لەگەڵ گەیشتنت بە شوێنی چاوپێكەوتن هەوڵبدە لەخزمەتگوزارەوە تا پۆلیس و كارمەندی ئاسایی، رچاوی زمان و هەڵسوكەوت و شێوە ونیگا و بزەكانت بكە ورۆخۆش ببە لەگەڵیان...
-10زوو برۆن بۆ چاوپێكەوتن: ئامادەبوون پێش وادەی دیاریكراو زۆر گرنگە، بەڵام مەرج نییە برۆێتە ژورەوە بۆ شوێنی چاوپێكەوتن، بەڵام ئامادەیتان سەلمینەری گرنگی پێدانتانە بە چاوپێكەوتنەكە و هەوڵبدە لە پرسگەی شوێنی چاوپێكەوتنەوە هەندێك زانیاری سەرەتایی لەكاتی قسەی خۆش و گفتۆگۆی سەرەتایی سەبارەت بە جۆری چاوپێكەوتن وەربگرێت، كە مەرج نییە زانیارێتیش پێبدات
-11 پەیامەكانی كۆمپانیا بخوێنەرەوە: زۆرجار بنچێنە سەرەكییەكانی كاركردن و دروشم وپەیامەكانی كۆمپانیا زۆر شتتت لەسەر كۆمپانیا بۆن رووندەكاتەوە، بۆیە پێش رۆشتنە ژورەوە هەوڵبدە پەیام و تیكست و تەنانەت دیقەتی لۆگۆ و نوسراوەكانی كۆمپانیاكە بدە...
-12رۆشتنە تەوالیت: لەوانەیە ئەم بابەتە بەلاتانەوە سەیر بێت، بەڵام زۆرجار ڕوویداوە كەس هەبووە توانای وەڵامدانەوەی لاواز بووە، پیویستی بە تەوالیت هەبووە پیش‌تر نەرۆشتووە، بۆیە پێش رۆشتنە چاوپێكەوتن رۆشتنە تەوالیت و دەموچاو شوردن و تەنانەت ڕەوانەكردنی پەیامی ئەرێنی بۆخۆت لە ئاوێنە گرنگی خۆی هەیە، بڵی من ئەمرۆ بەنیەتی وەرگرتن هاتووم...
-13رۆژگاری نوێی ناسێنەوەكان بەشێكی ناسێنەوەی مرۆڤەكان بەرێگای تۆرە كۆمەڵایەتییەكانە، بۆیە خۆتان بگرن لە پۆستی نەرێنی لە رۆژانی پێش چاوپێكەوتن، تەنانەت كۆمینت و پۆستكردن، لەبەرئەوەی زۆرجار ئەوكەسەی بەنیازە چاوپێكەوتنت لەگەڵ بكات پێش چاوپێكەوتن هەوڵی وەرگرتنی زانیاری زۆر زیاتر لەوەی لەبەردەستیەتی دەدات و بەشێكی لە ئەكاونتەكەت دەستی دەكەوێت...
-14چاوپێكەوتنێكی خۆت بكە: لە پێش رۆشتنە ژورەوە گرنگە ئەم خاڵانە بهێنتە خەیاڵی خۆت كە باش پەیڕەوت كردووە، ئایا ئامادەیی چاوپێكەوتنت هەیە؟ ئایا زانیارییە گشتییەكانت بەتایبەت لەو بوارەی كە رۆشتووی چاوپێكەوتن لەسەری دەكەێت باشە... بۆ نمونە من داوا ئەكەم ببمە بێژەری ئابووری ناكرێت بڵێم نازانم هەڵاوسان و داهاتی تاك و بودجە و هتد... چییە؟ بۆیە پرسیارەكان پێش رۆشتن ڕووبەرووی خۆت بكەرەوە...
-15جل و
بەرگ، زۆرێنەی خەڵك عەقڵی لەچاویدایە، بۆیە بە بێنی شكڵ و شێوەتان بەشێك لە بڕیاری
پێشوەختی خۆی دەدات، بۆیە تاوەكو دەتوانن جل و بەرگی پاك و خاوین و شایستە
لەبەربكەن، ناكرێت تۆ بۆ چاوپێكەوتنێكی گرنگ برۆێت و نەعلت لە پی بێت كە من بۆ خۆم
شتی لەو شێوەیەم بێنیوە، یان بەجلێكی تەسك و بارێك و مكیاجێكی بی تەنسیق هاتووە بۆ
چاوپێكەوتن...
پرسیار/ باس لە پرسیارە گرنگەکان دەکەین کە لە چاوپیکەوتن رووبەرومان دەکریتەوە، تا ئیستا چی پرسیاریکی سەیرت بیستووە کە لە چاوپیکەوتنی کار کراوە؟
پرسیاری سەیر هەیە، گەورە کۆمپانیاکانی جیهان کردوویانە بەدەر بووە لە پیشبینی.....
-1بۆچی ئەو ماوە زۆرە بێكاربوون
و كارتان نەبوو؟
ئەگەر ئەم پرسیارە لە من بكرێت بە هێچ شێوەیەك ناڵێم كارنەبوو، چاوپێكەوتنی زۆرم كرد وەرنەگیرام، حكومەت و فڵان و فیسار خەتایی بوو
دەڵێم ئەو ماوەیە بەبەردەوامی بەشداری خولی ڕاهێنانم دەكرد لە بواری جیاواز بۆ ئەوەی بتوانم ئاستی زانیاریم زیاتر بكەم، لەو هەلی كارانەش كە چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كردم، زۆرجار ڕوویداوە تایبەتمەندییەكان و خاڵەكانی گریبەست بۆمن نەگونجاوە..
بۆیە بەبەردەوامی 110 لەسەد بەلامەوە گرنگ بووە ئەو كارەی كە من هەڵی دەبژێرم لەگەڵ حەزو تواناكانی خۆم بگونجێت
ئەگەر ئەم پرسیارە لە من بكرێت بە هێچ شێوەیەك ناڵێم كارنەبوو، چاوپێكەوتنی زۆرم كرد وەرنەگیرام، حكومەت و فڵان و فیسار خەتایی بوو
دەڵێم ئەو ماوەیە بەبەردەوامی بەشداری خولی ڕاهێنانم دەكرد لە بواری جیاواز بۆ ئەوەی بتوانم ئاستی زانیاریم زیاتر بكەم، لەو هەلی كارانەش كە چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كردم، زۆرجار ڕوویداوە تایبەتمەندییەكان و خاڵەكانی گریبەست بۆمن نەگونجاوە..
بۆیە بەبەردەوامی 110 لەسەد بەلامەوە گرنگ بووە ئەو كارەی كە من هەڵی دەبژێرم لەگەڵ حەزو تواناكانی خۆم بگونجێت
-2ده‌كرێت
خۆتان بناسێنن؟
خاوه‌نكار ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌م پرسیاره‌وه ئێوه تێبگه‌ێنێت بزانێت تاچه‌ند ئێوه شایسته‌ى ئه‌وكاره‌ن و خۆتان له‌سه‌رزمانى خۆتانه‌وه ئه‌و رۆڵه ببێنن كه ئێوه شایه‌نن یان نه، تۆش له‌وانه‌یه به‌بى ئاگا برۆێته ناو ورده‌كاریى ژیانى شه‌خسى خۆته‌وه، كه له‌كاتێكدا هێچ پێویست به ژیانى شه‌خسى خۆت وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌خێزانێكى له‌و شیوه وه هاتوومه و فلان كێشه‌مان هه‌بووه و دوژمندارێتییه‌كه‌مان كۆتایى هاتووه یان شتى دیكه.....
ئایا وه‌ڵام چۆن بێت باشه؟ به‌دڵنیایه‌وه پیویسته بزانێت ئه‌وه تۆێت كه ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه كه‌سانى كه چاوپێكه‌وتنت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن چۆن بیرت له‌سه‌ر بكه‌نه‌وه؟ بۆیه زۆر وریابه، به‌چه‌ند رسته‌ى كورت و پۆخت كه په‌یوه‌یست بێت به كه‌سایه‌تى خۆت و هه‌روه‌ها پیشه‌كه‌ت خۆت بناسێنه...
خاوه‌نكار ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌م پرسیاره‌وه ئێوه تێبگه‌ێنێت بزانێت تاچه‌ند ئێوه شایسته‌ى ئه‌وكاره‌ن و خۆتان له‌سه‌رزمانى خۆتانه‌وه ئه‌و رۆڵه ببێنن كه ئێوه شایه‌نن یان نه، تۆش له‌وانه‌یه به‌بى ئاگا برۆێته ناو ورده‌كاریى ژیانى شه‌خسى خۆته‌وه، كه له‌كاتێكدا هێچ پێویست به ژیانى شه‌خسى خۆت وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌خێزانێكى له‌و شیوه وه هاتوومه و فلان كێشه‌مان هه‌بووه و دوژمندارێتییه‌كه‌مان كۆتایى هاتووه یان شتى دیكه.....
ئایا وه‌ڵام چۆن بێت باشه؟ به‌دڵنیایه‌وه پیویسته بزانێت ئه‌وه تۆێت كه ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه كه‌سانى كه چاوپێكه‌وتنت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن چۆن بیرت له‌سه‌ر بكه‌نه‌وه؟ بۆیه زۆر وریابه، به‌چه‌ند رسته‌ى كورت و پۆخت كه په‌یوه‌یست بێت به كه‌سایه‌تى خۆت و هه‌روه‌ها پیشه‌كه‌ت خۆت بناسێنه...
-3خۆتان به یه‌ك ووشه پێناس بكه‌ن...
زۆرجار ڕووده‌دات دواى وه‌ڵامى پرسیارى یه‌كه‌م، ده‌ڵین خۆتان به یه‌ك ووشه پێناسه بكه‌ن، ئه‌كرێت ئێوه له‌م پرسیاره ڕابكێشنه ناو كێشه‌ى زۆره‌وه به‌بى ئه‌وه‌ى ئاگادارى خۆت بێت، بۆ نمونه من چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ خاتونێك ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنى له به‌شى ئابوورى به‌ژماره له پرۆگرامه‌كه‌ى خۆم یه‌كه‌م قسه ووتى حه‌زم له بیركارى و ژماره نییه،منیش ووتم سوپاس واته به‌كه‌ڵكى ئێمه نایه‌ت... بۆیه پیویسته زۆر ئاگاداربن ئه‌و ووشه‌یه‌ى كه ئێوه شایه‌نین بڵێن، وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێن " جدیم" له‌كاركردن...
-4جیاوازى ئه‌م شوێنه‌ى ئێمه له
شوێنه‌كانى دیكه كه داواى هه‌لى كارت كردووه، چى جیاوازییه‌كى هه‌یه؟
پرسیارێكى زۆر گرنگه، پیویسته به وریاییه‌وه وه‌ڵام بده‌ێته‌وه، له‌یه‌ك كات ده‌یسه‌لمێنێت كه داواى كارت كردووه له‌شوێنى دیكه و هۆكاری ڕه‌دكردنه‌وه‌كه‌شت زۆرجار ده‌كه‌وێته ناو قسه‌كانت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێت پێشكه‌شى شوێنى دیكه‌شمان نه‌كردووه له‌وانه‌یه بۆیان ده‌ربكه‌وێت راستت نه‌كردووه... به‌ڵام پرسی سه‌ره‌كى له‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه بزانن تاچه‌ند به راستگۆیى سه‌باره‌ت به شوێنه‌كانى دیكه قسه ده‌كه‌ێت...
پرسیارێكى زۆر گرنگه، پیویسته به وریاییه‌وه وه‌ڵام بده‌ێته‌وه، له‌یه‌ك كات ده‌یسه‌لمێنێت كه داواى كارت كردووه له‌شوێنى دیكه و هۆكاری ڕه‌دكردنه‌وه‌كه‌شت زۆرجار ده‌كه‌وێته ناو قسه‌كانت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێت پێشكه‌شى شوێنى دیكه‌شمان نه‌كردووه له‌وانه‌یه بۆیان ده‌ربكه‌وێت راستت نه‌كردووه... به‌ڵام پرسی سه‌ره‌كى له‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه بزانن تاچه‌ند به راستگۆیى سه‌باره‌ت به شوێنه‌كانى دیكه قسه ده‌كه‌ێت...
-5ده‌كرێت سێ خاڵى لاوازى و ئیجابى كه‌سایه‌تیت بۆ ئێمه باس بكه‌ێت؟
ئێوه له رێگه‌ى ئه‌م پرسیاره‌وه ئاینده‌ى خۆتان دیاریده‌كه‌ن، چونكه به زمانى خۆت باسى خاڵه ئیجابیه‌كانى خۆت و خاڵه سلبییه‌كانى خۆت ده‌كه‌ێت، بۆ نمونه كاتێك ده‌ڵێت شه‌وان دره‌نگ ده‌خه‌وم و زۆر سه‌یرى ته‌له‌فزیون ده‌كه‌م و په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌وى كۆمه‌ڵایه‌تیم هه‌یه، كه‌سى به‌رامبه‌ر سه‌یرده‌كات كاتێك دره‌نگ بخه‌وێت و زۆر سه‌یرى ته‌له‌فزیون بكه‌ێت ئه‌گه‌ر دواكه‌وتنت بۆ ده‌وام زۆره، له‌هه‌مانكاتدا په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه زۆرترین په‌یوه‌ندێت پێوه بكرێت و زۆرترین كات داواى مۆڵه‌ت بكه‌ێت بۆ به‌شدارى پرسه و ئاهه‌نگ و هتد...
-6بۆچى ده‌ته‌وێت لێره كاربكه‌ێت؟
له‌وانه‌یه بته‌وێت بڵێت به‌رێوه‌به‌رى پیشووم مامه‌ڵه‌ى خراپ بووه! كاتى ده‌وامى كۆمپانیاى پیشووم زۆر بووه! یان نێوان كۆمپانیاكه و ماڵه‌وه‌م زۆر دوور بوو، به‌ڵام له ڕاستیدا زۆر گرنگه ئاماژه به حه‌زه‌كانى خۆت بۆ كاره‌كه بكه‌ێت كه هاتووێت چاوپێكه‌وتن بكه‌ێت، بۆ نمونه چاوپێكه‌وتنى كه‌سێكم كرد بۆ ئابوورى به‌ژماره وه‌ریبگرم راسته‌وخۆ ووتى زۆر حه‌زم له پرۆگرامى ئابوورى و ئه‌و به‌رنامه‌ى تۆش باشترین پرۆگرامه كه بمه‌وێت كارى بۆ بكه‌م و سودى زیاتر به ئێوه بگه‌یه‌نم و خۆمیش پێبگه‌یه‌نم...
-7بۆچى ده‌ته‌وێت كارى پیشووت واز لى بهێنێت؟
له‌وكاته ئه‌و كه‌سه‌ى چاوپیكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌كات ده‌یه‌وێت جگه له‌وه‌ى هۆكارى وازهێنتان بڵێت، له‌هه‌مانكات بۆى ده‌ربكه‌وێت ئایا ماوه‌ى كاركردنت چه‌ند بووه؟ بۆچى وازت هێناوه؟ بۆچى سه‌برت نه‌بووه؟ هه‌روه‌ها چه‌ند نهێنى دیكه‌ى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت...
-8به‌چى كاریكتان له‌ماوه‌ى كاردا شانازى ده‌كه‌ن؟
خاوه‌نكار ده‌یه‌وێت له‌م رێگایه‌وه بزانێت چى كارێك به‌لاى ئێوه‌وه جێگاى شانازیتان بووه؟ ئایا بۆ كاره‌كه‌ى ئه‌و چه‌ند گرنگه ئه‌و كاره كه ئێوه شانازى پیوه ده‌كه‌ن و ده‌بێته‌هۆى سه‌رخستنى زیاترى كاره‌كه‌ى..
-9ده‌تانه‌وێت خۆتان ببنه‌خاوه‌نكارى
خۆتان
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌تان به‌ڵى بێت، زۆر مه‌ترسیداره و راسته‌وخۆ به‌به‌رامبه‌رتان ده‌ڵێت هاتووم تاوه‌كو له ئێوه‌وه فێربم و پاره كۆبكه‌مه‌وه برۆم بۆ خۆم كاربكه‌م، له‌كاتێكدا خاوه‌نكار زۆر خۆشى له‌م جۆره كارمه‌نده نایه‌ت چۆنكه نایه‌وێت كات و پاره سه‌رفى كه‌سێكى له‌و شێوه‌یه بكات، وه‌ك شاگرده‌كانى لاى خۆمانه كه له‌داهاتوو ده‌رواته له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌نكارى پیشووى دوكانێك داده‌نێت..
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌تان به‌ڵى بێت، زۆر مه‌ترسیداره و راسته‌وخۆ به‌به‌رامبه‌رتان ده‌ڵێت هاتووم تاوه‌كو له ئێوه‌وه فێربم و پاره كۆبكه‌مه‌وه برۆم بۆ خۆم كاربكه‌م، له‌كاتێكدا خاوه‌نكار زۆر خۆشى له‌م جۆره كارمه‌نده نایه‌ت چۆنكه نایه‌وێت كات و پاره سه‌رفى كه‌سێكى له‌و شێوه‌یه بكات، وه‌ك شاگرده‌كانى لاى خۆمانه كه له‌داهاتوو ده‌رواته له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌نكارى پیشووى دوكانێك داده‌نێت..
-10له‌گه‌ڵ چۆن به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ند و ستافێك سه‌ركه‌وتنه‌كانت تۆماركردووه و بۆچى؟
له‌م هه‌نگاوه كه‌سایه‌تى خۆتان و هه‌روه‌ها حه‌زو خولیاتان بۆ جۆرى به‌رێوه‌به‌ر وستافى دیاریكراو باشتر ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌رپرسى توانا مرۆییه‌كان بۆى روون ده‌بێـته‌وه كه ئێوه له‌گه‌ڵ ستافى كۆمپانیاكه‌ى ئه‌وان ده‌توانن كاربكه‌ن یان نه‌خێرو كه‌سێكى تایبه‌تى بۆ ئه‌و شوێنه نابێت..
-11ئه‌گه‌ر داهاتوو بخه‌نه ده‌ستى خۆتان ده‌تانه‌وێت له چى كۆمپانیایه‌ك كاربكه‌ێت؟
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره له من بكرێت ده‌ڵێم پێم خۆشه له بلۆمبیرگ كاربكه‌م كه دامه‌زراوه‌یه‌كى میدیایى ئابوورى جیهانییه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م پرسیاره ده‌كرێت بزانن بۆ داهاتوو ئێوه به وه‌فا ئه‌بن؟ ئایا بیرتان لى چى جۆره كارێك و شوێنه‌كه و ده‌تانه‌وێت له‌داهاتوو ئێره به‌جى بهێلن، واته ئه‌گه‌ر به وه‌ڵامه‌كه‌ى من بێت وه‌رگرتنم ئه‌سته‌م ئه‌بێت...
-12سەركەوتن، چۆن پێناسە دەكەن؟
زۆرجار لە چاوپێكەوتنی كار ئەم پرسیارە دەكەن، كە وەك ناوچەیەكی لوغم كرا‌و وایە لە راستیدا، چۆنكە پێناسی سەركەوتن لای هەر مرۆڤێك بەجۆرێكە، تەنیا بۆ ئەوەی ئێوە بزانن چۆن وەڵام ئەدەنەوە وكی و چۆن و بەچی دەڵێن سەركەوتوو..
زۆرجار لە چاوپێكەوتنی كار ئەم پرسیارە دەكەن، كە وەك ناوچەیەكی لوغم كرا‌و وایە لە راستیدا، چۆنكە پێناسی سەركەوتن لای هەر مرۆڤێك بەجۆرێكە، تەنیا بۆ ئەوەی ئێوە بزانن چۆن وەڵام ئەدەنەوە وكی و چۆن و بەچی دەڵێن سەركەوتوو..
-13ئایا ئێوە لەچی كاتێك كارتان بەدڵ نەبووە و بەردەوام بوون؟
دەیانەوێت بزانن ئایا ئێوە لەوكاتانەی كە تۆرەبوون و بیتاقەتبوون، چۆن بریارتان داوە، ئایا توانیوتانە خۆتان لەگەڵ نارەحەتییەكان بگونجێنن یان خاڵی جیهێشتنی كاری پێشووتان لەسەر شتی سەرەتایی و ئاسان بووە، بۆنمونە كەسێكت بەدڵ نەبووە، یان خزمەتگوزاری شوێنەكە گونجاو نەبووە، یان و یان و هتد...
لەرێگەی ئەم پرسیارەوە بۆیان دەردەكەوێت كە تاچەند توانای بەرگەگرتن و مانەوەت لەكار هەیە
-14ئەگەر 500 ملیۆن دینار ببەێتەوە چی لی دەكەێت؟
بڕە پارەكە گرنگ نییە، هەرچەند بەخەیاڵت هات، بەڵام ئەو پرسیارە بۆ ئەوەیە بزانرێت ئایا ئێوە ئەگەر پارەیەكی باش كۆبكەنەوە ئامادەن كار بكەن؟ ئایا ئێوە كارتان خۆش ئەوێت یان تەنیا و تەنیا ئامانجتان پارەیە...
من لەشوێنێك كارم ئەكرد، هاوریەكم لەگەڵ بوو، زیاتر لە10 ساڵە لەو شوێنە بوو، پارەیەكی باشی هەبوو و وەزعیشی زۆرباش بوو، هەمیشە ئەیگوت ئەگەر پارەشم نەدەنی وازناهێنم، ئەگەر ئەتانەوێت ئازارم بدەن و بیتاقەتم بكەن ئەوە دەرم بكەن، واتە ئەوەندە كارەكەی خۆش ئەویست..
جگە لەوە شوێنەكە بۆیان دەردەكەوێت كە ئایا تۆ چی پلانێكی دواترت هەیە ئەگەر پارەت هەبێت، ئایا دەتەوێت خۆت كۆمپانیات هەبێت یان وازبێنی وهتد...
-15تا ئێستا بەرێوەبەر یان خاوەنكارەكەت داوای لیكردووێت، راستی نەلێت یان خۆتی لی بێدەنگ بكەێت؟
بەكورتی لەرێگەی ئەم پرسیارەوە دەردەكەوێت، ئایا ئێوە تاچەند پابەندی ئەخلاقیتان هەیە، واتە راستەوخۆ بەرێوەبەری داهاتوو ئێوە دەناسێت؟!
برادەرێكم شاگردێكی هەبوو لەدوكان، ووتی رۆژێك ووتوومە هەر كەس هات بۆ فڵان شت بڵێم نیمانە لەكاتێك چەندین كارتونیان هەبوو، ووتی ئەویش ووتی بەسەرچاو، هەر كەس پرسیاری ئەو شتەی دەكرد بەبی ئەوەی بڵی بۆچی؟ دەیگوت نیمانە..
ووتی منیش ئێوارەكەی ووتم دەستخۆش پیویست ناكات بێتەوە سبەی بۆ كاركردن، ووتی بۆ؟ ووتی لەبەرئەوەی ئەمرۆ زۆر درۆت كرد، ووتی ئەی ئێوە گووتان ووتی من تاقێم كردووێتەوە كەسێك درۆبكات، رەوشتی دیكەی ناشرێنی هەیە
-16 دەكرێت هۆكارێكم پی بڵێت كە حەزت لەكی نییە لە كۆمپانیا لەگەڵت بێت؟
بەم پرسیارە ئاسانتر بەرێوەبەر بۆی دەردەكەوێت كە ئایا كێشەی شەخسیتان لەگەڵ كی هەیە؟ ئایا چی جۆرە كەسێك لای ئێوە قبوڵنەكراوە؟ زۆرجار ڕوودەدات هی واهەیە حەزی لە كەسی قەڵەو نییە، یان نایەوێت كچ لەدامەزراوەكەی بێت، یان بە پێچەوانەوە پێخۆشە هەموی كچ بێت...
دەكرێت وەڵامی ئێوە بۆ ئەم پرسیارە بەم شێوەیە بێت، راستە هەندێك كارمەند لەوانەیە هەبێت بەدڵی من نەبێت، بەڵام هێچ كاتێك كارێكم نەكردووە دڵی بەرێوەبەرەكەم بڕەنجێنم لەبەرخاتری ئەوەی كەسێك هەیە من بەدڵم نییە، بۆیە بۆ هەر بڕیارێك بمەوێت بیدەم هەمیشە ئایندەی كۆمپانیاكەم لەبەرچاوە
-17ئەگەر سیاسەتی كۆمپانیات بەدڵ نەبوو چی دەكەێت؟
ئەگەر ئەم پرسیارەت لی بكرێت و بڵێت من كێشەم لەگەڵ سیاسەت و بەرێوەبردنی كۆمپانیا نییە، لەوانەیە كارمەندێكی ئاسایش باوەرت پێنەكات، بەڵام ئەكرێت وەڵامەكەت بەم شێوەیە بێت لەبەرئەوەی پێش ئەوەی بەشداری چاوپێكەوتن بكەم، زۆرێنەی خاڵ و تایبەتمەندییەكانی پەیوەست بەكۆمپانیام خویندوەتەوە، بۆیە بە وویستی خۆم ئەو سیاسیەتەم هەڵبژاردووە، هەروەها لەداهاتووش بەپی توانا هەوڵی تەواو دەدەم پابەند ئەورێكارانەبم كە كۆمپانیا دەیگرێتە پێش بۆ سەرخستنی كارەكانی كۆمپانیا
-18ئایا بەرێوەبەرەكەت ئەزانی ئێستا لە كوێت؟
بەتایبەت ئەوانەی لەكاردان بەڵام بەدوای كاری باشترئەگەرێن، ئەگەر ئەم پرسیارەت ڕووبەرووكرایەوە پیویستە زۆر بە وریاوە وەڵام بدەێتەوە، نەڵی ووتوومە نەخۆشم یان لەگەڵ خۆشەویستەكەم ژوانمان هەبووە یان هەر شتێكی دیكە...
واباشترە بڵی بەرێوەبەرەكەم تێدەگات من كاتی تایبەتم هەیە و مۆڵەتم وەرگرتووە، ئەویش بەرێوەبەرێكی زۆر خۆشەویستە و نارواتە ناو وردەكاریی كارەوە و هۆكاری نەرۆشتنم بۆ دەوام...
-19كۆتایی
ئایا چی كارێكی زۆر قورس هاتووەتە پێشتان، ئێوە بە زیرەكی خۆتان گۆریوتانە بۆ ئینرجی و سەركەوتووتنتان تێدا بەدەستهێناوە؟
بۆ ئەم پرسیارە زۆر گرنگە باش خۆتان ئامادە كردبێت، كە ئایا ئێوە چی كاتێك رووداوێكی واتان بۆ هاتووەتە پێش، ئەوكات باشتر و چاكتر ئەتوانن وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە..
پرسیار/ هەندێك زانیاری سەرتایی لەسەر ئەتەكەێتی وەستان و جل وبەرگ چۆنیەتی
بەشداریكردن لەچاوپێكەوتنی كار.
-1شێوازی وەستان یان دانیشتن
پیویستە لە وەستان یان دانیشتنی كار بۆ چاوپێكەوتن زۆر وریا بێت، بەجۆریك بوەستی یان دابنیشیت كە شیوەیەكی تەمەڵانەت پیوە دیارنەبیت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەنێت دەستت شل بكەێـەوە و بە جۆرێك دەربكەوێت كە هەموو شتی و هەموو شت ئەزانێت
پیویستە لە وەستان یان دانیشتنی كار بۆ چاوپێكەوتن زۆر وریا بێت، بەجۆریك بوەستی یان دابنیشیت كە شیوەیەكی تەمەڵانەت پیوە دیارنەبیت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەنێت دەستت شل بكەێـەوە و بە جۆرێك دەربكەوێت كە هەموو شتی و هەموو شت ئەزانێت
2- ئاگاداری چاوت بە
ئێوە رۆشتوونەتە چاوپێكەوتنی كار نەك ژوانی خۆشەویستی یان پرسە، بۆیە زۆرجار داگرتنی چاو زیاتر لە جاریک لەکاتی دانیشتی رووبەروو بۆ چاوپیکەوتن نیشانەیەكی خراپە، پیویستە بزانی ئاماژەدانە بە بەرامبەر کە ناسەقامگیریت لەرووی دەروونیەوە، باوەر بە خۆبوونت لاوازە...
-3لە شوێنی دیاریكراو
دابنیشە
زۆرجار روویداوە میوانێك هاتووە كە تۆ ووتووتە لەم شوێنە دابنیشە ئەو لەشوێنێكی دیكە دانیشتووە لەكاتێك تۆ مەبەستت هەبووە لەوەی ئەو شوێنەت بۆ دیاریكردووە، بۆیە لەچاوپێكەوتنی كاریش پیویستە پرس بكەێت و بڵی من ئەتوانم لە چی شوێنێك دابنیشم نەك ئەوان شوێنێكیان دیاریكراوە بۆتۆ بەڵام تۆ لەو لاتری یان شوێنێكی دیكە دابنیشێت،
هەروەها سەرت بەرز ڕابکرە و توند وتۆڵ دابنیشە، بۆ ئەوەی بە بەڕامبەڕ بڵیت باوەرم بە تواناکانم هەیە و ئامادەی وەڵامدانەوەم...
زۆرجار روویداوە میوانێك هاتووە كە تۆ ووتووتە لەم شوێنە دابنیشە ئەو لەشوێنێكی دیكە دانیشتووە لەكاتێك تۆ مەبەستت هەبووە لەوەی ئەو شوێنەت بۆ دیاریكردووە، بۆیە لەچاوپێكەوتنی كاریش پیویستە پرس بكەێت و بڵی من ئەتوانم لە چی شوێنێك دابنیشم نەك ئەوان شوێنێكیان دیاریكراوە بۆتۆ بەڵام تۆ لەو لاتری یان شوێنێكی دیكە دابنیشێت،
هەروەها سەرت بەرز ڕابکرە و توند وتۆڵ دابنیشە، بۆ ئەوەی بە بەڕامبەڕ بڵیت باوەرم بە تواناکانم هەیە و ئامادەی وەڵامدانەوەم...
-4زمانی جەستە بەكاربهێنە
یەكێك لە نهێنیەكانی سەركەوتنی مرۆڤە سەركەوتووەكان بەكارهێنانی زمانی جەستەیە بۆ بەشێك لەكاری رۆژانەی خۆیان، بۆیە زۆرگرنگە لەچاوپێكەوتنی كار بە زمانی جەستەت دوو دڵی و ڕا ڕایی بە چاوپێكەوتنكار نەگەیەنێت، بەڵكۆ پیویستە هەوڵبدەێت بە دەستێكی كراوە نەك پێكەوە گریدراو قسە بكەێت و هەروەها دەستەكانت بۆ وەڵامدانەوە زۆر بەكاربێنە، تەنانەت بەو شێوە بەكارهێنە ئەكرێت نیشانە لاوازییەكانی خۆت لە بەرامبەر پیشان نەدەێت..
-5بەكارهێنانی قاچ
زۆرێك لە ئێمە پێمان خۆشە قاچ لەسەر قاچ دابنین، یان ڕایبكیشین بەڵام لە ڕاستیدا زۆر گرنگە كار لە چاوپێكەوتنی كار قاچ لەسەر زەوی گیربكەێن و ڕێك هێز لەسەر هەردوكیان وەك یەك بێت..
-6هه‌ناسه‌دان
یه‌كێك له شته هه‌ره گرنگه‌كان هه‌ناسه‌دانێكی ڕێكه هه‌وڵبده
هه‌ناسه‌ی قوڵ هه‌ڵكێشیت و وه كاتێك ئه‌و پرسیارت لێ ده‌كات هه‌ناسه هه‌ڵكێشه و
كاتێك وه‌ڵام ده‌ده‌یته‌وه له باری هه‌ناسه‌دانه‌وه قسه بكه و تۆنی ده‌نگت
ئاسایی ده‌رخه .
-710 چركەی یەكەم
ئه‌وانه‌ی چاوپێكه‌وتنت
له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌وانه‌یه له 10 چركه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵت بژێرن بۆیه ئاگاداری
چۆنیه‌تی هاتن و چوونت به و به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌وشتی به‌رز بجوڵێ و وریای خۆتبه..
-8جل وبەرگی سادە
پیویستە زۆر وریابێت جلی رەنگاو ڕەنگ و بەكارهێنانی مكیاجی زۆر بەتایبەت بۆئافرەت كارێكی گونجاو نییە، بەڵكۆ بە جل و بەرگێكی فەرمی و سادە، دەكرێت بەشێوەیەك خۆت پیشان بدەێت پێش هەمووكارێك، هەوڵەكانی ئێمە بۆ كاركردنە نەك بۆ جەوگۆرێن و تەرفیهات و كەش و هەوا گۆرێن...
-9ڕوانین لەچاو
لەكاتی گفتۆگۆ لەگەڵ بەرامبەر زۆرێك بەبی ئاگا بە قوڵایەكی زۆرەوە لە چاوی بەرامبەر دەروانین، لەكاتێكدا پیویستە زۆر ئاگاداری چاوی بەرامبەرت بێت لەوەی كە بەچی ئاراستەیەك و بۆچی بەكاریدەهێنێت، هەروەها پیویست ناكان بەشێوەیەكی قوڵ ئێوە سەیربكەن لەجیاتی ئەوە ئەكرێت چاوەكانت وەك یاریدەر بۆ وەڵامدانەوە بەكاربهێنێت ولەگەڵ قسەكردن لەگەڵ بەرامبەر بیجۆڵێنێت..
-10چێژ ببینە
بەشداربوون لە چاوپێكەوتنی كار، دەرفەتێكە بۆ ئێوە رەخساوە، مەرج نییە بۆ كەسێكی دیكە رەخسابێت، كاتێك كه ئه‌وانەی بەرامبەرت قسه‌ت بۆ ده‌كەن به وریایه‌وه سه‌رت له‌گه‌ڵیان بهه‌ژێنه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بزانن كه تۆ تێده‌گه‌یت و چێژ له ڕوونكردنه‌وه‌كانیان وه‌رده‌گریت..
بەشداربوون لە چاوپێكەوتنی كار، دەرفەتێكە بۆ ئێوە رەخساوە، مەرج نییە بۆ كەسێكی دیكە رەخسابێت، كاتێك كه ئه‌وانەی بەرامبەرت قسه‌ت بۆ ده‌كەن به وریایه‌وه سه‌رت له‌گه‌ڵیان بهه‌ژێنه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بزانن كه تۆ تێده‌گه‌یت و چێژ له ڕوونكردنه‌وه‌كانیان وه‌رده‌گریت..
پرسیار/ گریگترین ئەو پرسیارانەی كە لە چاوپێكەوتنی كاردا لە كەسێك دەكرێت:
لە كۆمپانیا بیانیەكاندا كە لە هەرێمی كوردستانیش بوونیان هەیە , بەشێوەیەكی زۆر
جوان پێشوازی لەو كەسە دەكرێت كە چاوپێكەوتنی لەگەڵ دەكرێت , دواتر وەك هاوڕێیەك
چەند پرسیارێكی لێدەكرێت:
1 - بە كورتی باسی خۆتمان بۆ بكە ؟؟
2- ئەو كەسەی كە ئیشی هەیەو دەیەوێت ئیشەكەی بگۆڕێت لێی دەپرسرێت بۆ دەتەوێت ئیشەكەت بگۆڕیت ؟؟
3- لە چ بابەتێكی كارەكەتدا شارەزایی باشت هەیە ؟؟
4- چی دەزانیت دەربارەی ئەم كۆمپانیایەمان كە هاتویت بۆی ؟؟
5-لە ماوەی ساڵی ڕابردودا چیت كردووە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیت ؟؟
6 -ئەگەر لەگەر لەگەڵ ئێمە كاربكەیت چ سودێكمان پێدەگەیەنیت.؟؟
7-ئایا كەس دەناسیت لەم شوێنەی ئێمە ؟؟
پرسیارەكانی موقابەلەی كار هەمەجۆرەو بەپێی جۆری دامەزراوەكە
دەگۆڕێت , بەڵام هەندێك پرسیاری گشتی هەیە كە پێویستە هەموو ژمێریارێك بیزانێت, وە
هەندێكجار تەنها پرسیاری شەفەهی دەكرێت هەندێك جاریش پرسیاری عەمەلی دەخرێتە
بەردەم ئەو كەسەی كە موقابەلە دەكرێت , ئەمەی حوارەوە چەند پرسیارێكە لە ئاستێكی
سەرەتایی دا كە كراوە لە كاتی موقابەلەدا:
-1چەند قەوائیمی مالی هەیە وە مەبەست لە
ئامادەكردنیان چی یە ؟
وەڵامی پرسیاری یەكەم
چوارجۆر قەوائیمی مالی هەیە كە ئەمانەن (قائیمەی دخل,قائیمەی
تدفقات النقدیە,المیزانیە العامە,قائمە التوزیع مع الارباح والحسائر)لەگەڵ ئەم
چوار قائیمەیەشدا الایچاحات هاوپێچ دەكرێت
مەبەست لە قائیمەی دەخل ئەوەیە كە قازانجی شەریكەمان بۆ دەربكەوێت
مەبەست لە قائیمەی تدفقاتی نقدی ئەوەیە كە حەرەكەی نقدمان بۆ دەربكەوێت كە هاتووەتە ناو شەریكەوەو ئەوانەش كە لێی ڕ‌ویشتووە
مەبەست لە قائیمەی ارباح و خسائر ئەوەیە كە چۆنیەتی تەوزیع كردنی قازانجمان لێوەی دەست دەكەوێت بەسەر هاوبەشەكانی كۆمپامیادا
مەبەست لە قائیمەی تدفقاتی نقدی ئەوەیە كە حەرەكەی نقدمان بۆ دەربكەوێت كە هاتووەتە ناو شەریكەوەو ئەوانەش كە لێی ڕ‌ویشتووە
مەبەست لە قائیمەی ارباح و خسائر ئەوەیە كە چۆنیەتی تەوزیع كردنی قازانجمان لێوەی دەست دەكەوێت بەسەر هاوبەشەكانی كۆمپامیادا
مەبەست لە میزانیە العامە ئەوەیە كە وەزعی دارایی شەریكە بزانین
لەو كاتەدا كە میزانیەكەمان ئامادەكردووە
-2جیاوازی نێوان موازەنەو میزانیە چی یە ؟
وەڵامی پرسیاری دووەم :
میزانیە بۆ زانینی ئەوەیە كە هەمانە لەڕوی نقد و هاوشێوەكانی نقد
لەگەڵ ئەو مەوجوداتانەی تر كە كاری كۆمپانیای پێبەڕێوە دەبەین ,وە میزانیە فیعلی
یە نەك خەمڵێنراو ,پاشان میزانیە بۆ ڕابردووە بە گشتی .
الموازنە قائیمەیەكە كە خەمڵێنراوە و فیعلی نی یە ,وە تەنها داهات
و مصاریف دەگرێتەوە , ئەگەر تێبینیمان كردبێت لە ڕاگەیاندنەكانەوە كاتێك دەڵێن
موازەنەی عێراق بۆ ساڵی 2018 , تێبینی بكە كە بۆ داهاتووە نەك بۆ ڕابردوو ,پاشان
خەمڵێنراوە لەسەر نرخی نەوت بۆ ساڵی 2018 بۆیە دەبینین كە هەندێك جار زیادەمان
دەبێت لە بودجەدا لە كۆتایی ساڵ یاحود كورتهێنانمان دەبێت لە بودجەدا لە كۆنایی
ساڵدا
-3ئەگەر تۆ وەك ژمێریارێك قەوائیمی مالی شەریكەیەك
بخەنە بەر دەستت , چۆن پێمان دەڵێیت ئەو شەریكەیە , باری دارایی باشە یاخود خراپە؟
وەڵامی پرسیاری سێیەم
سەیری صافی ارباحی شەریكە دەكەم لەگەڵ ئەو ئیلتیزامانەی كە لەسەر
كۆمپانیایە بە سەیركردنی گرێبەستەكان و چۆنیەتی ڕێكەوتنی هەردوولا
سەیری توانای انتاجی شەریكە دەكەم لەگەڵ ئەو تەحەددیانەی ڕوبەڕوی كۆمپانیاكە دەبێتەوە لە بازاڕدا
سەیری اموالی كۆمپانیا دەكەم لە میزانیەدا بزانم لە چ ئاستێكدایە
سەیری ئەو مەصروفاتانەی كۆمپانیا دەكەم كە هەیەتی بزانم لە چ ئاستێكدایە
سەیری ئاستی مبیعات دەكەم لەگەڵ نرخی تێچون و نرخی فرۆشتن
سەیری توانای انتاجی شەریكە دەكەم لەگەڵ ئەو تەحەددیانەی ڕوبەڕوی كۆمپانیاكە دەبێتەوە لە بازاڕدا
سەیری اموالی كۆمپانیا دەكەم لە میزانیەدا بزانم لە چ ئاستێكدایە
سەیری ئەو مەصروفاتانەی كۆمپانیا دەكەم كە هەیەتی بزانم لە چ ئاستێكدایە
سەیری ئاستی مبیعات دەكەم لەگەڵ نرخی تێچون و نرخی فرۆشتن
-4ئایا تۆ وەك ژمێریارێك پێت باشە شەریكە پارەی
نەقدی زۆر بێت, واتە قەرزاری لایەنی تر نەبێت , یاخود خەڵكێكی زۆر ئیشیان بۆ
كردبێت و قەرزاریان بێت,واتە هێشتا پارەكەی نەدابێت ؟
وەڵامی پرسیاری چوارەم
واباشترە كۆمپانیا هەمیشە قەرزاری خەڵكی بێت و ئیش بە پارەی
نەقدەوە بكات و درەنگ پارە بداتەوە بەو كەسانەی كە قەرزاریانین , بەڵام نابێت
بەشێوەیەك بێت لەسەر ناوبانگی كۆمپانیا بكەوێت بەڵكو پێویستە بە ڕێكەوتن بێت
لەسەركردنی هەركارێك , بۆ نمونە لەكاتی نوسینی گرێبەستەكەدا بۆ كردنی كارێك
ڕێدەكەون لەسەر ئەوەی دوای مانگێك لە تەواو بونی كارەكە بڕی پارەكە دەدرێت لەلایەن
كۆمپانیاوە , وە هەروەها بۆ كار‌و پرۆژەكانی تریش بە ڕێكەوتن دوابخرێت پێدانی پارە
تاوەكو زۆرترین پارەی نەقد بەدەستی كۆمپانیاوە بێت و بتوانێت كاری پێوە بكات
-5ئەگەر تۆ امین صندوق بیت و لە كۆتایی ڕۆژدا صندوق پارەی زیادەی تێدا بێت , بەم شێوەیە :
* ڕۆژێك تەنها 250 دیناری عێراقی زیادە هەبێت لە صندوق لە كۆتای ڕۆژدا
* ڕۆژێك 2 ملێۆن دیناری عێراقی نەقص هەبێت لە صندوقدا
لەو دووحاڵەتەی سەرەوە چی دەكەیت و چۆن موعالەجەی دەكەیت ؟
وەڵامی پرسیاری پێنجەم
یەكێك لەو كێشانەی ڕوبەڕوی امین صندوق دەبێتەوە بریتی یە لە زیادەو
نەقص لە ڕەصیدی نەقدی صندوق, ئەم كێشەیەش دووبەشە , بەم شێوەیە
*ئەگەر هاتوو نەقص یان زیادە بڕەپارەیەكی كەم بوو ئەوە بە قەیدێك موعالەجەی دەكەین, بۆ نمونە ئەگەر 250 دیناری عێراقی نقص هەبوو بەم قەیدە چاكر دەكەین
من ح / نقص فی الصندوق
الی ح/ الصندوق
*ئەگەر هاتوو نەقص یان زیادە بڕەپارەیەكی كەم بوو ئەوە بە قەیدێك موعالەجەی دەكەین, بۆ نمونە ئەگەر 250 دیناری عێراقی نقص هەبوو بەم قەیدە چاكر دەكەین
من ح / نقص فی الصندوق
الی ح/ الصندوق
ئەگەر بەو بڕە پارەكەمە زیادە هەبوو ئەوا بەم چەیدە موعالەجەی
دەكەین :
من ح / الصندوق
الی ح / زیادە فی الصندوق
من ح / الصندوق
الی ح / زیادە فی الصندوق
*ئەگەر هاتوو فەرقەكە زۆر بوو پێویستە یەكە بەیەكەی ئەو حەرەكانەی
لەسەر صندوق كراوە لە ماوەی ئەو ڕۆژەدا سەیربكرێتەوە لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی كە
دراوە بە زەبونەكان. ئەم حاڵەتە بە قەید چاك ناكرێت پێویستە امین صندوق پارەكە
دابنێت .
ئەم وەڵامانە شمولین تاڕادەیەك و پرسیارەكان وەڵامی تر هەڵدەگرن ,
تۆی بەڕێزیشت دەتوانی بابەتەكە دەوڵەمەند بكەیت بە خۆشحاڵیەوە .
ئامادەکردنی:
احمد محمد مصطفی
هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە
لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری ژمێریاری،
بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
0 comments:
Post a Comment