گرنگى پێشانگاى
نێوده‌وڵه‌تى له به‌هێزكردنى ئابوورى نیشتمانى
پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى
داهاتێكى ئابوورى گرنگ بۆ وڵات و بۆ ئه‌و شاره‌ى كه پێشانگاكه‌ى سازكردووه
گڵده‌داته‌وه، سه‌ركه‌وتنى
سازدانى پێشانگا پێویستى به هونه‌رێكى راگه‌یاندنى به‌هێز و هێزى
په‌یوه‌ندییه
گشتییه‌كان و توانایه‌كى كارگێرى به‌ته‌كنیكێكى ئاست به‌رز هه‌یه، له‌هه‌مان
كاتیش‌دا
پێویستى به دیراسه‌تكردنى به‌بازاركردنێكى راگه‌یاندنكارى و نه‌رم و نیانییه‌ك
بۆ پێشانگا و كڕیار هه‌یه.
پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌و وڵاتانه سازده‌درێن و سه‌ركه‌وتووتر
ده‌بن كه خاوه‌نى ئابووری و سیاسه‌تێكى
سه‌قامگیرن. كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره
پێشانگایانه جۆره ئاسانكارییه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگان، بازاڕكردن،
كارگه‌كان،
كڕیاره‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌خێرایى مه‌به‌سته‌كانى خۆیان تێدا بدۆزنه‌وه و
ئاگادارى
هه‌موو نوێكارى و داواكارییه‌كانى بازاڕ بن، ئه‌نجامه‌كه‌یشى سوودێكى
گشتییه بۆ هه‌موویان. كه‌واتا
پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى گۆره‌پانێكى فراوانه بۆ به‌یه‌ك
گه‌یشتنى كۆمپانیا ( ناوخۆیى و بیانییه‌كان )
و ده‌زگا بازرگانییه‌كان و كڕیاره‌كان
كه له سازدان و رێكخستنى پێشانگا به‌شدار ده‌بن و هه‌ڵده‌ستن
به‌خستنه‌ڕووى
دوایین شمه‌ك و كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى خواستى كڕیاره‌كان دابین بكه‌ن.
ئه‌م
كاره‌ش پاره و سامانێكى گه‌وره بۆ وڵات دابین ده‌كات. له هه‌رێمیكوردستان ساڵانه چه‌ندین پێشانگاى
نێوده‌وڵه‌تى
جۆراوجۆر ساز ده‌كرێن،كه چه‌ندین كۆمپانیا ( ناوخۆیى و بیانى ) و ده‌زگا تێدا به‌شدار
ده‌بن.
هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە
لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری ژمێریاری،
بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
0 comments:
Post a Comment