گرنگى كۆمپانیا زه‌به‌له‌حه‌كانى نه‌وت له كوردستان
بونى كۆمپانیایه‌كانى وه‌كو ئیكسون موبیل و توتاڵ چه‌ند دڵنیایى ده‌ده‌نه كومپانیایه‌كانى دیكه تاكو به‌رده‌وام بن له وه‌به‌رهێنان له كوردستان ؟
دكتور
" هاورێ مه‌نسور به‌گ " توێژه‌ر و ماموستاى زانكو، شاره‌زا له بوارى
وزه، بۆ ئێكونۆمى مه‌گه‌زین ده‌دوێت :
پێشه‌سازى
نه‌وت له كوردستان له چ قوناغێكدایه ؟
د.هاورێ مه‌نسور
به‌گ
پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان قۆنای متمانه به‌خشینی تێپه‌ڕاندووه،
به‌ڵگه‌ش هاتنی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهانی وه‌ك ئێكسۆن مۆبیل و تۆتاله.
پێشتر گله‌یی له‌وه‌ده‌كرا كه كوردستان بۆته بنكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمپانیای
بچووكی نه‌ناسراو، به‌ڵام ئێستا لای هه‌موو كه‌س ڕوونه، ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌ك
خاوه‌نی ناوبانگی گه‌وره و پێگه‌یه‌كی ئابووری و پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆجی گرینگ
نه‌بێت به سه‌ختی له كوردستان ده‌توانێت بلۆك بۆ پشكنین و ده‌رهێنانی نه‌وت
مسۆگه‌ر بكات.
ئیکونومی
مەگەزین: زۆرێك له كومپانیا و سه‌رمایه‌داره‌كانى كوردستان، له دوا ڕۆژى
كوردستان دوو دڵن، ئایا گه‌شه كردنى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان چه‌ند دڵنیایى ده‌دات
كه كوردستان بپارێزرێت ؟
د.هاورێ مه‌نسور
به‌گ
كوردستان به پێی چه‌ندین ئاماری بڵاوكراوه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه خێراترین گه‌شه‌ی ئابوری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، بڕبڕه‌ی پشتی ئابووری كوردستان ئێستا سه‌رمایه گوزاریی كردنه له پیشه‌سازی نه‌وت و گاز، ئه‌و پیشه‌سازیه‌ش به تایبه‌ت كه‌شێكی له‌باری سیاسی و ئابوری ده‌وێت. هه‌ربۆیه هاتنی كۆمپانیا ناوداره كاریگه‌ره‌كانی نه‌وت نیشانه‌ی بوونی ئه‌و كه‌شه له‌باره‌یه، واته هاتنی كۆمپانیاكانی نه‌وت له بنه‌ڕه‌تدا مانای بوونی سه‌قامگیری پێشوه‌خته‌یه، وه مانای بوونی هیوایه بۆ دوا ڕۆژێكی گه‌شی ئابوری و سیاسی. هه‌ندێك له كۆمپانیاكان به بێ ڕه‌زامه‌ندی لۆبیه ده‌ست ڕۆیشتوه‌كان و ناوه‌نده‌كانی بڕیار له وڵاته‌كانیان ناچنه ژێر باری سه‌رمایه‌گوزای كه سه‌دان ملیۆن دۆلاری ده‌وێت،
من وای بۆ ده‌چم بوونی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل له كوردستان مانای بوونی ئه‌مریكایه و بوونی كۆمپانیای تۆتال، مانای بوونی فه‌ره‌نسایه له كوردستان..
ئیکونومی
مەگەزین: بۆ ده‌بێت كومپانیایه‌كانى كوردستان له به‌ر بونى كومپانیا نه‌وتییه‌كان
دڵنیا بن كه دوا ڕۆژیان پارێزراو ده‌بێت ؟
كۆمپانیاكانی نه‌وت زۆر جار سه‌رمایه‌ی زه‌به‌لاح ده‌هێننه
كوردستان، كۆمپانیاكان له‌شكرێك له ڕاوێژكارو پسپۆری یاسایی و ئابووریان له پشته
كه هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ورد بۆ كوردستان ده‌كه‌ن، پێش هاتنیان بۆ ئێره.
كاتێك بڕیاریان دا كه دێنه كوردستان، ئیدی هه‌ڵسه‌نگاندنه هه‌مه‌لایه‌نه‌كه‌یان
پۆسیتیڤ بوه، بۆیه ئه‌گه‌ر كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری دابێت كه كوردستان
ناوچه‌یه‌كی له‌به‌ری سه‌رمایگوزاریه، سه‌خته كۆمپانیای خۆماڵی بتوانێت پێجه‌وانه‌كه‌ی
بسه‌لمێنێت،.
كۆمپانیاكانی نه‌وت سه‌یری كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و ئابوری ده‌كه‌ن به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ندازیارو زه‌ویناسه‌كان پلانی گه‌ڕان و ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز بخه‌نه به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی كۆمپانیاكان زۆر له‌و كۆمپانیانه گرێبه‌سته‌كانیان بۆ ماوه‌ی 25 ساڵه له كوردستان، جۆری گرێبه‌سته‌كانیان كه له جیهان به هاوبه‌شبوون له به‌رهه‌م ناسراوه
(Production Sharing Contract (PSC
ئه‌و جۆره گرێبه‌سته به‌رپرسیاریه‌تێكی قورس ده‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی كۆمپانیای میوان كه ده‌بێت وه‌ك ماڵی خۆی مامه‌ڵه بكات و بۆ زۆرترین به‌رهه‌مهێنان هه‌وڵبدات، نه‌وه‌ك له ماوه‌یه‌كی كورد قازانج بكات و بكشێته‌وه. بۆیه گرێبه‌سته‌كانی كوردستان گرێبه‌ستی ستراتیجین و پێگه‌ی وڵاتان له ناو كوردستان به‌هێز ده‌كات، به بڕوای من ئه‌و جۆره گرێبه‌سته بۆ كوردستان و دۆزی كورد و پرۆسه‌ی نیشتیمانسازی زۆر گونجاوه. كورد نابێت هه‌ر بۆ پاره‌و ده‌ستكه‌وتنی سامان تێبكۆشێت، دۆزی كورد ئه‌وه ده‌خوازێت كه گرێبه‌سته‌كانمان هاوبه‌شبوون له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ده‌سه‌به‌ر بكات شان به‌شانی ده‌ستكه‌وتی ماددی.

0 comments:
Post a Comment