• نوێترین بابەت

    بۆرصە چیە؟






    ناوەکەی لە ناوی کابرایەکی بەلجیکیەوە هاتوە کە ناوی ڤاندەر بۆرس بوە. ئەم کابرا کە کاری دەکرد لە سێکتەری بانکدا
    خاوەنی هۆتێلێک بوو لە شاری بروجی بەلجیکی تەرخانی کردبوو بۆ بەیەک گەیشتنی بازرگانەکانی سەدەی پازدەهەم.

    دواتر وردە وردە ئەو ناوە بوە هێمای مامەڵە داراییەکان وکردە بازرگانییەکان.

    بۆرصە: بازاڕە، بەڵام لەگەڵ بازاڕی ئاساییدا هەندێ جیاوازە لە ڕووی شوێن وکڕین وفرۆشتن وئامادەبوونی کڕیار
    وفرۆشیار وشمەک وخزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان.

    بۆرسە چیە؟

    بۆرسە بازارێکی نێودەولەتیە کە کڕین و فرۆشتنی ئاڵتون و زیو و نەوت و دۆلار و یۆرۆ و پاوەن و ... تێدا دەکرێت
    قازانجی کار لە بۆرسەدا چیە؟
    بۆرسە خێراترین بازارە کە دەتوانێ بە زوترین کات، ئامانجەکان بەدی بهێنێ. لە بازاری بۆرسە، دەتوانرێت پارەیێکی زۆر بە قەرز وەربگیرێت کە ئەو قەرزە هیچ سوودێکی ناچێت سەر. ئەمە مانای ئەوەیە کە قەرزێکی حەلاڵ بە رێژەی زۆر. دەتوانرێ تا ٢٠٠ قاتی پارە بە قەرز وەربگیرێ و لە کڕین و فرۆشتن دا بەکار بهێنرێت


    ئایا بۆرسە حڵاڵە؟

    فتوای زۆر لە سەر حڵاڵ بوونی بۆرسە دەر کراوە، کە یەکێکیان فتوای دۆکتۆر (علی محی الدین قەرەداغی)، مامۆستای گەورەی زانکۆی قطر و خەڵکی کوردستانە کە دەڵێ ئیشی بۆرسە حلالە و هیچ کێشەیێکی شرعی تێدا نیە.


    ٭کاری بۆرسە لە چ شوێنێ دەکرێت و کاتی دەوامی چۆنە؟

    کاری بۆرسە لە رێگەی (ئەنتەرنێتەوە) دەکرێت، لەبەر ئەوەشدا هیچ شوێنێکی تایبەتی پێویست نیە و تەنها دەبێ ئەنتەرنێتت هەبێت. بازاڕێ بۆرسە بازاڕێکی جیهانیە کە ٢٤ کاتژمێر کراوەیە و ئاڵ و گۆڕی تێدا دەکرێت. لە رۆژی دوشەمە تا جمعە بۆ ماوەی ٥ رۆژ لە هەفتەدا کراوەیە و رۆژانی شەمە و یەک شەمە بۆ ماوەی ٢ رۆژ دادەخرێت.


    ٭بۆ ئیش کردن لە بۆرسە چەندە پارە پێویستە؟

    کەمترین بڕی پارە بۆ ئیش کردن لە بۆرسە ٥٠$ کە دەتوانی تا 200 قات قەرز وەربگریت.واتا بە ٥٠$ دەتوانی بە قەبارەی 10000$ مامەلە بکەیت و شت بکڕیت.


     جیاوازی نێوان بۆرصە وبازاڕی ئاسایی:

     1 لە روویگرێبەستەوە، لە بۆرصە مەرجەکانی مامەڵە چوونیەکن بۆ سەرجەم مامەڵەکان، بەڵام لە بازاڕی ئاساییدا هەر مامەڵە ومەرجی تایبەتی خۆی هەیە.

     2 لە بۆرصەدا مامەڵە تەنها بە هەندێ شمەک وخزمەتگوزاری تایبەتەوە دەکرێن
    وەک (لۆکە، نەوت، زیو، زێر، دراو ...) کەئەبێت قابلی خەزنی هەبێت، بەڵام لە بازاری ئاساییدا هەمو جۆرە شمەک وخزمەت گوزارییەک مامەڵەی پێوە ئەکرێت.

     3 لە بۆرصە کڕیار وفرۆشیار وشمەک مەرج نییە ئامادەبن بەڵکو مامەڵەکانیان لە رێگەی سمسار وگرێبەستەوە ئەنجام ئەدرێت، بەڵام هەرچی لە بازاڕی ئاساییدا ئەبێت کڕیار وفرۆشیار شمەک بەرجەستە بن ئامادەی مامەڵکە بن.



     ئامانجی بۆرصە:

    1 رێگەدان بە جمهور تا مامەڵە بە پشک وقەواڵەی کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی وتایبەتەوە بکەن.

    2 هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان لەرێگەی بازاڕەوە.

    3 (گرنگترین ئامانج) پێداگیری وبەدیهێنانی شەفافیەت لە بزواندنی پارە وسەرمایە چ لە رووی وەبەرهێنانەوە بێت یان پاشەکەوت.

     4 پارەدارکردنی کۆمپانیا وبازرگان ووەبەرهێنەر ودەزگامیرییەکان.




     گرنگی بۆرصە:

     گرنگە بۆ نەهێشتنی بێکاری وڕاکێشانی سەرمایە ووەبەرهێنەرنەری ناوخۆ وبیانی.


    جۆرەکانی بۆرصە:

     1 بۆرصەی دراوەکان: کرین وفرۆشتنی لەسەر دراوە گرنگەکان ئەنجامئەدات، وەک (دۆلار، یۆرۆ، یەنی یابانی، یەنی چینی، پاوەنی ئەستەرلینی). ئەنجامدانی ئەم کارە بە دووجووت دراو دەکرێت لەبەرامبەر یەک، وەک (GBP/EUR= 1.13) واتا یەک پاوەنی ئیستەرلینی بەرامبەر بە یەک یۆرۆ وسێزدە سەنتی ئەوروپییە. هەر دراوێک کەوتە لای دەستی چەپ واتا یەک یەکە لەو دراوە.

     2 بۆرصەی کاخەزە داراییەکان: لەم بۆرصەدا ئاڵ وگۆڕ پشک وقەواڵەکان دەکرێت (زۆرێک وائەزانێت وتت بۆرصە تەنها بریتییە لەم بازاڕە).

     3 بۆرصەی شمەک: بریتییە لە مامەڵەکردن بە شمەکە بنەڕەتییەکانەوە وەک (لۆکە، ئاسن، گەنم، برنج، نەوت، غاز ... هتد).

     4 بۆرصەی کانزا گرانبەهاکان: لەم بۆرصەدا کڕین وفرۆشتن لەسەر زێڕ وزیو وئەڵماس ئەنجامئەدرێت کە کانزای دەگمەنن.

     5 بۆرصەی بیر (ئەفکار): یەکێکە لە نوێترین بۆرصەکان کە تیاییدا ئەفکار وبەرئاتی داهێنان ئەخرێتەڕوو.

     6 بۆرصەی خزمەتگوزارییەکان: لەم بۆرصەدا خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان مامەڵەی لەسەر ئەکەن وەک خزمەتگوزاری گەشت وگوزار وگواستنەوە.


     جۆری مامەڵەکان لە بۆرصە:

     1 مامەڵەی ڕاستەوخۆ (فەوری- عاجل)/ پارەکە یەکسەر تەسلیم ئەکرێت دوای ئەنجامدانی مامەڵەکە.

     2مامەڵەی ناڕاستەوخۆ (ئاجل)/ هەر یەکە لە وەرگرتنی شمەکەکە ووەرگرتنی پارەکە دوائەکەوێ بۆ بەرواری وەرگرتنی وەک لە گرێبەستەکە هاتوە.


     گرنگتری بۆرصەکان جیهان:

     1 بۆرصەی نیۆرک (وۆڵ ستریت)/ لە ٥٠% داهاتی نیشتیمانی ئەمریکا پێک دێنێت. دوو گرنگتری پێنوێن لەخۆ دەگرێت (داوجۆنز) کە نوێنەری کۆمپانیا گەورەکان دەکات، وهەروەها پێنوێنی (نازداک) کە سەرپەرشتی کەرتی تەکنەلۆجیادەکات.

     2بۆرصەی طۆکیۆ (کابۆتۆشۆ)/ لە ١٣٠% داهاتی نیشتیمانی ژاپۆن پێک ئەهێنێت ولە ٤٠% ئاڵ وگۆڕی جیهان پێک ئەهێنێت کە گەورەترین قەبارەیە.

     3بۆرصەی هۆنکۆنگ، لەندەن، فرانکفۆرت، پاریس گرنگترین بۆرصەکانی جیهانن. س: 1- اضاءات, معهد الدراسات المصرفية, الكويت, العدد 5, 2010. 2- خبراء المال, انواع البورصات, 2014.



    چۆن بزانرێ کە نرخەکان لە چ کاتێک بەرز دەبێت؟


    بۆ ئەوەی بتوانرێ پێش بینی نرخی ئاڵتون یان دۆلار یان دراوەکانی تر بکرێ،رێگای زۆر هەیە کە دەتوانرێ. پێش بینی کردنی نرخەکان زانستێکە کە دەتوانی بە فێربوونی ئەو زانستە لە بۆرسەدا سەرکەوتو بیت و قازانج بکەیت.


    قەواڵە واتا قەرز،کاتێک قەواڵەی بانکێک یاخود حکومەت دەکڕیت واتا قەرز دەدەیت بە بانکەکە یاخود حکومەتەکە،لە بەرامبەردا دەبێت لایەنی فرۆشیار لەوادەی خۆیدا داهاتی سەرقەواڵەکە بداتە کڕیارەکە تا ماوەی قەواڵەکە ئێکسپایەر دەبێت ئەوکات قەواڵەکە بە نرخی( ڕۆژ) لایەنی کریار دەیکڕێتەوە،لە بازاڕی قەواڵەکاندا ئەم زاراوەیە بەکاردێت کاتێک قەواڵەکە ئێکسپایەر دەبێت دەڵێن قەواڵەکە مرد.


    کاتێک پشکی کۆمپانیایەک دەکڕیت دەبیتە یەکێک لە خاوەن پشکەکان.

    قەواڵە بریتییە لە پپێدانی قەرز.
    بۆیە کاتێک کۆمپانیایەکی پشکدار ئیفلاس ئەکات،سەرەتا هەڵگری قەواڵەکان پارەکانیان وەردەگرنەوە دواتر چی مایەوە هەڵگری پشکەکان وەریدەگرن.
    تێبینی:بەبێ دابەشکردنی قازانجی کۆمپانیاکە.







    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: بۆرصە چیە؟ Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top