• نوێترین بابەت

    چه‌ند هەنگاوێك بۆ دەستپێکردنى پڕۆژەى بازرگانى بچووک ( بەشی یەکەم )





    چه‌ند هەنگاوێك بۆ دەستپێکردنى پڕۆژەى بازرگانى بچووک

    به‌شی یه‌كه‌م:

    لەئێستادا زیاتر لە ٢٨ ملیۆن پڕۆژەى بازرگانى بچووک لە ئەمریکا بوونى هەیە، بەشێوەیەک کە لەسەدا ٩٩

    پۆینت حەوتى کۆى بازرگانى ئەمریکا پێکدەهێنن. گومانى تێدانیە کە پڕۆژە بازرگانییە بچووکەکان ڕۆڵى

    گەورە و کاریگەریان هەیە لە ئابوورى جیهاندا، وەکو لەو ئامارەى پێشتریش ئاماژەى پێدراوە، بەڵام پرسیارێک

    دێتەپێشەوە کە گرنگى ئەو بازرگانییە بچووکانە چییە؟ دەتوانین بڵێین هەر پڕۆژەیەکى بازرگانى بچووک

    ڕەنگدانەوەى بیرکردنەوەى مرۆڤێک یان گروپێکە ئەمەش ئیزافەیەکى گرنگ بۆ دونیاى ئابوورى و داهێنان

    زیاد دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کارە وەکو دۆست و هاوڕێیەک لەگەڵ کەسەکەدا گەورە دەبێت و

    پێشدەکەوێت! هەروەها سەربەخۆیى ئابوورى بۆ ئەو کەسە دەستبەردەکات کە پڕۆژەکەى دەستپێکردووە، و

    دەکرێت لە زۆرشوێن و بەزۆر شێوەى جیاواز بنیات بنرێت. بەڵام نابێت ئەوەمان بیربچێت کە سەرکەوتنى

    پڕۆژە بازرگانییە بچوکەکان مسۆگەر نییە و پێویستى بە هەوڵ و لێبڕانى گەورە هەیە. نزیکەى دوو لە سێى

    ئەو پڕۆژانە تەنها بۆ نزیکەى دوو ساڵ خۆڕاگر دەبن، و نزیکەى نیوەیان بۆماوەى پێنج ساڵ سەرکەوتوو دەبن

    و دەمێننەوە. لەبەرئەوە دەبێت بەرلەدەستپێکى پڕۆژەى بچووک بیرت لەو تەحەددایە بێت کە لەبەردەمتدایە.

    ئەوەى گرنگە ئەوەیە لەسەرەتاوە پڕۆژەکە بەشێوەیەکى دروست دەستپێبکەیت، ئەوە بناغەیەک دەبێت بۆ


    سەرکەوتنى پڕۆژەکە. لەم زنجیرە بابەتەدا

    1- هەنگاو دەخەینەڕوو کە مەرجى دەستپێکیکى سەرکەتووانەیە بۆ پڕۆژەى بازرگانى، و پێویست دەکات

    هەرجارەو یەکێک لەو هەنگاوانە بگریتەبەر: ١-توێژینەوە بکە لەوانەیە تۆ لەئێستادا بیرۆکەیەکى بازرگانیت

    هەبێت، بەڵام دەبێت هەڵسەنگاندنى بۆ بکەین بزانین ئایا تاچەندە ئەو بیرۆکەیە واقعییە. ئایا ئەو بیرۆکەیەى

    تۆ بنەماى سەرکەوتنى تێدایە؟ پێویست دەکات بزانیت کە ئایا تاچەندە ئەو پڕۆژەیە گونجاوە. بۆئەوەى

    پڕۆژەیەکى بازرگانى بچووک سەرکەوتوو بێت دەبێت کێشەیەک چارەسەر بکات، پێداویستى و خواستێکى

    بازاڕ پڕبکاتەوە. چەند ڕێگایەک هەیە کە دەتوانیت هەڵسەنگاندن بکەیت بۆئەوەى بزانیت ئەو پڕۆژەیە

    پێویستە یاخود نا، ئەویش لەڕێگەى توێژینەوەى تایبەت، گروپى گفتوگۆ، و تەنانەت تاقیکردنەوە و

    هەڵسەنگاندنى دیکە. کاتێک بەڕووى بازاڕدا دەکرێیتەوە پێویستە وەڵامى چەند پرسیارێک بدەیتەوە: -

    ئایا خواست و داخوازى هەیە لەسەر ئەو پڕۆژە یان بەرهەم و خزمەتگوزارییانەى کە بڕیارە پێشکەشى

    بکەیت؟ -کێ پێویستى پێى هەیە؟ -ئایا کۆمپانیاى دیکە هەیە کە هەمان خزمەتگوزارى و بەرهەم پێشکەش

    بکات؟ -ئاستى ڕکابەرى لە چ ئاستێکدایە؟ -ئایا پڕۆژەکەى تۆ دەکەوێتە کوێى بازاڕەوەو پێگەى چۆن دەبێت؟

    هەروەها بیرت نەچێت کە چەند پرسیارێک لە خۆتیش بکەیت، لەوانە: -

    ئایا پلانى تەواوت هەیە بۆ نزیک بوونەوە لە کڕیارەکانت و بازاڕ؟ -ئایا دەتوانیت بەبێ پێشێلکردنى یاسا و

    ڕێوشوێنەکان بەردەوام بیت؟ -بەتەواوى لێکدانەوەت کردووە بۆ تواناى دارایى خۆت؟


    -ئایا لێهاتوویى تەواوت هەیە بۆ ئەوەى ببیت بە خاوەن پڕۆژەى بازرگانى؟

    ٢-پلانى دروست دابنێ بۆئەوەى بیرۆکەیەکى بازرگانى ببێت بە واقیع ئەوا پێویستە پلانێکى دروستت هەبێت.

    پلانى بازرگانى یەکێکە لە هەنگاوە بنەڕەتییەکان و هۆکارى دەستپێک و فراوانبوون و گەشەسەندنى پڕۆژە

    بازرگانییەکەیە، و هەموو پڕۆژەیەکى بازرگانى نوێ پێویستى بە پلانێکى دروست و گشتگیر هەیە. پلانى

    بازرگانى یەکێکە لە بابەتە فراوان و گرنگەکان کە دەکرێت لە قۆناغى داهاتودا بەبابەتێکى تایبەت باس لە

    شێوازى پلانى تەقلیدى و بزنس پلانى نوێ بکەین کە چۆن و بە چ شێوازێک دەتوانرێت کارى لەسەر بکرێت.

    ٣-پلانت بۆ سەرمایەکەت هەبێت بەشێوەیەکى گشتى پڕۆژەى بازرگانى بچووک پێویستى بە پارەیەکى زۆر

    نیە، بەڵام پێویستى بە وەبەرهێنانى سەرەتایى هەیە لەبوارى ڕێکخستنى خەرجییەکان و دیاریکردنى ئەو

    خەرجییانەى کە بەشێوەیەکى بەردەوام لەئەستۆتدا دەبێت و پێویست دەکات ئەو خەرجییانە بکەیتەوە بە

    داهات. دەبێت لەسەرەتاوە ئەو خەرجییە دیارى بکەیت کە پێویستت پێى هەیە بۆ دەستپێکى پڕۆژەکەت، ئەو

    خەرجییانەى لە یەکەم دەستپێکى پڕۆژەکەدا پێویستت پێى هەیە، بۆنمونە: خەرجى وەرگرتنى مۆڵەت،

    پێداویستی و کەلوپەلەکان، تێچووى یاسایى، بیمە و براندین، و لێکۆڵینەوەى بازاڕ، داهێنان، ئەو چالاکیی و

    ئیڤێنتانەى ئەنجامى دەدەیت، هەروەها چەند کاروبارى دیکەش کە خەرجییان هەیە. هەروەها دەبێت ئەو

    خەرجییانەت لەبەرچاو بێت کە پێویستت پێى هەیە بۆ بەردەوامى پڕۆژە بازرگانییەکەت لەماوەى ١٢ مانگى

    داهاتوودا بۆنمونە (کرێى شوێن، ریکلامى بازرگانى، پێداویستییەکان، خەرجى هاتووچۆ، موچەى کارمەندان،

    و موچەى خۆت و...تاد). دەبێت هەموو ئەو ژمارانە کۆبکەیتەوە و بزانیت کە خەرجیت چەند دەبێت لەماوەى

    ١٢ مانگى یەکەمدا. هەر لەگەڵ ئەو پلانەدا دەبێت ئەوەش دەستنیشان بکەیت کە ئایا چۆن داهات و خەرجى

    ئەو پڕۆژەیە دەستپێدەکەیت؟ ئایا وەبەرهێنان دەکەیت، قەرزى بچووک یان پشتیوانى پڕۆژەى بچووک

    وەردەگریت؟ داواى پشتیوانى دارایى لە خەڵکى دەکەیت؟ یان دەکرێت لەسەرەتاوە پڕۆژەکەت بەهەنگاوێکى

    زۆر بچووک و بە خەرجییەکى زۆر کەم دەستپێبکەیت و هەنگاو بە هەنگاو فراوانى بکەیت. یان ئەوەتا هەموو

    ئەو ڕێگایانە پێکەوە شێوازێکى لێدروست بکەیت بۆئەوەى خەرجى پڕۆژەکەت دابین بکەیت.

    ٤-پێکهاتەیەک بۆ پڕۆژە بازرگانییەکەت دروست بکە دەبێت ئەوە دیارى بکەیت کە پڕۆژە بازرگانییەکەت چۆن

    دەبێت، ئایا خۆت بەتەنها خاوەندارێتى دەکەیت، بەهاوبەشییە، بە هاوپشکییە یان کۆمپانیایەک دەبێت؟ ئەو

    شێوازەى هەڵیدەبژێریت کاریگەرى لەسەر داهاتووى پڕۆژەکەت دەبێت، لەسەر ناوەکەى، تواناى کۆمپانیایەکە

    و هەروەها چۆنیەتى دیاریکردنى باج و خەرجییەکانى ئەو کۆمپانیایە. لەم قۆناغەدا بەهۆى ئاڵۆزى ئەو

    بابەتەوە دەکرێت لەگەڵ ڕاوێژکارێکى یاسایى گفتوگۆیى بکەیت بۆئەوەى بتوانیت وردەکارى زیاتر وەربگریت

    و بتوانیت بڕیارێکى دروست بدەیت لەسەر شێوازى پڕۆژە بازرگانییەکەت.

    ٥-ناوێک بۆ پڕۆژەکەت دەستنیشان بکە و خۆت تۆمار بکە ناوى پڕۆژە بازرگانییەکەت ڕۆڵى کاریگەرى دەبێت

    لەسەر پڕۆژەکەت و شێوازى کارکردنى، هەربۆیەشە ناوێکى باش هەڵبژێرە. دڵنیابە لەوەى کە ناوى کۆمپانیا و

    پڕۆژە بازرگانییەکەت ڕەنگدانەوەى توانا و کارى پڕۆژە بازرگانیەکەت بێت. هەرکاتێک ناوێکت بۆ پڕۆژە

    بازرگانیەکەت هەڵبژارد، ئەوا پێویستە دڵنیابیتەوە لەوەى کە ئەو ناوە بەکارنەهێنراوە، ولەدواى ئەوە

    دەستبکەیت بە تۆمارکردنى ناوەکەت. لەم قۆناغەشدا پێویستت بە ڕاوێژکارێکى یاسایى هەیە بۆ ئەنجامدانى

    ئەو پڕۆسەیە. بیرت نەچێت کە دۆمەینێک بەناوى پڕۆژە بازرگانیەکەتەوە لە ئینتەرنێت و سۆشیەڵ میدیا تۆماربکە.

    چاوه‌روانی به‌شی دووه‌م بن.

    سه‌ركه‌وت حاجی سالار

    15/2/2018


    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: چه‌ند هەنگاوێك بۆ دەستپێکردنى پڕۆژەى بازرگانى بچووک ( بەشی یەکەم ) Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top