موحەمەد عەبدوڵڵا
لە شوێنێكی دوورە دەست لە كێڵگەكەی خۆیدا هەوڵیداو بەردەوام بوو، دواجار توانی فۆرد بەرهەم بهێنێت كە ئەمڕۆ ئەوەی
ئەو ئۆتۆمبێلە
لێبخوڕێت هەست بە شانازی و ئارامی دەكات.
هێنری فۆرد، دامەزرێنەری كۆمپانیای فۆرد، لە ساڵی 1863 لە شاری دێر بۆرن لە ویلایەتی میشیگان هاتۆتە دونیاوە،
سەرەتا خەریكی ژیانی كێڵگە و قوتابخانە بوو، لە تەمەنی 16 ساڵی چووە شاری دیترۆیت وماوەی سێ ساڵ لە بواری
ڕاهێنانی میكانیكی كاری كرد، گەڕایەوە شارەكەی و لەگەڵ كۆمپانیای (ویستینگاوس ئاینگینز)ی ئەندازەیی دەستی بە كار كرد.
کاتێك لەگەڵ «كلارا براینت» هاوسەرگییری کرد باری دارایی قورستر بوو، پێویست بوو كارێكی باشتر بكات، دوای ئەوەی لە
كۆمپانیای (ئایدیسۆن ئالیمۆنتینگ) بووە ئەندازیارو پاش ماوەیەك بووە سەرۆكی ئەندازیارانی كۆمپانیاكە، جارێكیان فۆرد
تاقیكردنەوەیەكی لەسەر مەكینەی سوتێنەری ناوخۆیی ئەنجامدا، كارەكەی پەرە پێداو بووە ئۆتۆمبێلێك كە بێ ئەوەی لەلایەن ئاژەڵ و
ئەسپەوە رابكێشرێت كاری دەكرد، ئەویش لە رێگەی تایە و بەنزینەوە، ئەم داهێنانە دوای بووە هۆی دروستكردنی كۆمپانیای (فۆرد
مۆتۆڕز).
فۆرد، دوای چەندین هەوڵ بۆ دامەزراندنی كۆمپانیاكەی لە ساڵی 1903 بە بەهای 28 هەزار دۆلار لە رێگەی هاوكاری یانزە لە
پیاوەكانی، كۆمپانیای (فۆرد مۆتۆرز) ی دامەزراند، وخۆی بووە جێگری سەرۆك و سەرۆكی ئەندازیارانی كۆمپانیاكە.
دواتر كارگەیەكی گەورەی دروست كرد، هەموو شتێكی پەیوەست بە دروستكردنی ئۆتۆمبێل لە ئاسن و جام و كۆكردنەوەو بەستنی
ئۆتۆمبێل هەبوو، لە ماوەی ساڵێكدا ملیۆنێک ئۆتۆمبێلی دروست كرد و بازاڕێكی گەورەی بۆ خۆی پەیدا كرد.
فۆرد كەسایەتییەکی ئاڵۆزی هەبوو، تاڕادەیەک زۆر تاکڕەو بوو، زۆربەی ئەو كێشانەی روبەڕووی كۆمپانیاكە دەبووەوە پەیوەست
بوو بە شێوازی ئەو پیاوە، چونكە لە بەڕێوەبردندا توند ورەق بوو، بۆیە ڕەتیكردەوە سەندیكای كرێكاران لە كەرتی پیشەسازی
دابمەزرێـت ، ورێگری لە كرێكارەكانی دەكرد پەیوەندی بە سەندیكای لەم جۆرە بكەن و، چاودێری تایبەتی لەسەر كرێكاران دانابوو،
لەگەڵ ئەوەشدا رۆژانی كاركردنی لە 9 كاتژمێربۆ 8 كاتژمێر کەم کردەوە، بەڵام سێ شەفت کاری دەکرد.
لە ساڵانی بیستەكانی سەدەی ڕابردوو كۆمپانیاكانی وەكو (جەنەراڵ مۆتۆرز) چەندین جۆر ڕەنگی جیاوازی ئۆتۆمبێلیان پێشكەش كرد،
كە تایبەتمەندی سەرنجڕاكێشیان تێدا بوو، لەگەڵ پێدانی قەرز بۆئەوەی كڕیاران ئۆتۆمبێلەكانیان بكڕن، بەڵام فۆرد سوور بوو لەسەر
ئەوەی پارێزگاری لە تێچووەكانی بكات، بۆیە تایبەتمەندی دیاریكراوی خۆی نەگۆڕی و تەنها ڕِِەنگی ڕەشی پێشكەش دەكرد .
لە ساڵی 1947 فۆرد كۆچی دوایی كرد، ئەمڕۆ كۆمپانیاكەی یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل سازی لەجیهاندا، كە چەندین
جۆر مۆدێلی بەناوبانگی ئۆتۆمبێل دروست دەكات وەكو فۆرد، لینكۆڵن، مێركۆری، مازدا، لاندگرۆڤەر، ڤۆلڤۆو چەندین جۆری دیکە.
لە شاری گرینفێلد مۆزەخانەی هێنری فۆرد هەیە كە یەكێكە لە گرنگترین مۆزەخانە مێژووییەكانی ئەمریكا.
فۆرد، چەند ئامۆژگارییەكی بۆ خاوەن پرۆژەكان هەیە و دەڵێت:
– شكست بریتییە لە دەرفەتێك بۆ دەستپێكێكی تازە، بەڵام بە رێگایەكی زیرەكانەتر.
– باشترین ڕێگای سەركەوتن قۆستنەوەی دەرفەتەكان و بەهەند وەرگرتنی مەترسییەكانە.
– دەتوانیت باشترین جۆری كاڵا بە كەمترین تێچوو دروست بكەیت، ئەگەر بەرزترین كرێ بە كرێكارەكان بدەیت.
– باوەڕ ناكەم هەرگیز مرۆڤ كارەكەی بەجێ بهێڵێت، ئەگەر ئەوانەی لە رۆژدا بیریان لێ دەكاتەوە لە شەودا خەونیان پێوە ببینێت.
– زۆرینەی خەڵك لە بەفیڕۆدانی كاتی خەڵكی تر سەركەوتن بەدەست دەهێنن.
– زیاتر لەو ركابەرەت بترسە كە هەرگیز گرنگیت پێ نادات، بەڵكو بەردەوام دەبێت لە كاركردنی خۆی بەشێوەیەكی بەردەوام، و بە
باشترین شێوە كارەكەی دەكات.
0 comments:
Post a Comment