چهند ههنگاوێك بۆ دەستپێکردنى پڕۆژەى بازرگانى بچووک
بهشی دووهم:
1- وەرگرتنى مۆڵەت تۆمارکردنى کۆمپانیایەکەت بەشێوەیەکى یاسایى هەنگاوێکى
دیکەى دەستپێکى پڕۆژە بازرگانییەکەتە، بۆئەوەى
بتوانیت بەشێوەیەکى یاسایى
کاربکەیت و چالاکیت هەبێت
2- -سیستمێکى
ژمێریارى هەڵبژێرە پڕۆژەى بازرگانى بچووک بەشێوەیەکى کاریگەر
بەڕێوەدەچێت ئەگەر سیستمێکى دروست هەبێت بەڕێوەى ببات. یەکێک لەو
سیستمانەى
پێویست و گرنگە سیستمى ژمێریارییە. سیستمى ژمێریارى بۆ دروستکردن و
ئیدارەکردنى
بودجەکەت پێویستە، خەرجى و پێویستییەکان دیارى دەکەیت لەڕێگەى ئەو
سیستمەوە.
ئەگەر بتوانیت خۆت دەتوانیت سیستمێکى ژمێریارى هەڵبژێریت و
دیاریبکەیت، یان ئەوەتا
دەکرێت ژمێریارێک دامەزرێنیت بۆئەوەى ئەوکارەت بۆ بەڕێوە ببات.
ئەگەر بڕیارتدا کە خۆت
ئەو کارە بکەیت ئەوا دەبێت دڵنیابیت لەوەى کە پڕۆگرامى ژمێریارییەکەت
وەڵامى چەند
پرسیارێکى سەرەکى بداتەوە
3- -شوێنى پڕۆژەکەت پێویستە بزانیت کە پڕۆژەکەت لەکوێ کاردەکات، ئایا لە ماڵەوە
ئۆفیسێک دادەنێیت و هەرلەوێ کارەکانت بەڕێوە دەبەیت، لەشوێنێکى
گشتیدا دەبێت یان
شوێنێکى تایبەت بەکرێدەگریت، یان لە باڵەخانەیەکى بازرگانى دەبیت.
کاتێک بیر لە شوێن
دەکەیتەوە دەبێت ئەوەت لەبەرچاو بێت ئایا شوێنى پڕۆژەکەت
پێداویستییەکان پڕ
دەکاتەوە، ئایا کڕیاران و خوازیارانى پڕۆژە و بەرهەم و
خزمەتگوزارییەکانت چۆن مامەڵەت
لەگەڵدا دەکەن. ئەگەر تواناى دارایت باش بێت لەوانەیە کڕینى شوێنێک
یەکێک بێت لە
بیرۆکە باشەکان، ئەوکاتە دەتوانیت براندى کۆمپانیاکەت لە
شوێنەکەتدا زیاتر ڕەنگبداتەوە
4- -تیمەکەت ئامادە بکە ئەگەر بەنیازیت خەڵکى دامەزرێنیت لە
پڕۆژەکەتدا، ئەوا لەم
هەنگاوەدا کاتى ئەوەیە کە دەستپێبکەیت. دەبێت بەشێوەیەکى ڕوون
پۆستى کەسەکان
دەستنیشان بکەیت و بەرپرسیارێتى کارەکانیان دەستنیشان بکەیت
بەرلەوەى کارمەندەکانت
دامەزرێنیت. ئەگەر ناشتەوێت کارمەند دامەزرێنیت بەڵکو لەڕێگەى
گرێبەستى تایبەتەوە
لەگەڵ دەزگا و خەڵکانى دیکەدا کاردەکەیت، ئەوا دەکرێت لەگەڵ
پارێزەرێکدا ڕاوێژبکەیت
بۆئەوەى بەشێوەیەکى دروست و باش گرێبەستەکەت ڕێکبخەیت. خۆ ئەگەر
خۆت بەتەنها
پڕۆژەیەکت هەیە ئەوا لەوانەیە هیچ پێویستت بە کارمەند و خەڵکانى
دیکە نەبێت وەکو
ستاف کارت لەگەڵدا بکەن، بەڵام لەوحاڵەتەشدا پێویستت بە تیمێک هەیە
کە پشتیوانیت
بکات و لەکارەکانتدا هاوکارت بێت. بۆنمونە دەکرێت ئەوکەسە چاودێریت
بکات، یان ڕاهێنەر
و سەرپەرشتیارێک بێت بۆئەوەى کارەکانت باشتر بن، یان خێزانەکەى خۆت
بێت. چونکە لە
هەندێ قۆناغى کارەکەتدا لەوانەیە تۆ ڕووبەڕووى گرفت و کێشە ببیتەوە
لەو حاڵەتەدا
پێویستت بە کەسێک هەیە کە ئامۆژگاریت بکات، و پشتیوانى و هیوابەخش
بێت بۆتۆ و
دڵنیات بکاتەوە.
5- بانگەشەى
پێویست بکە بۆ بڵاوبوونەوەى پڕۆژەکەت کاتێک پڕۆژەکەت دەستبەکاربوو و
خزمەتگوزارییەکانت ئامادە بوون، پێویست دەکات سەرنجى کڕیاران و
ئەوانە ڕاکێشیت کە
پێویستیان بە خزمەتگوزارییەکان و بەرهەمەکانت هەیە. بۆئەمەش
پێویستە پلانێکى
بەبازاڕکردنت هەبێت و ستراتیژى فرۆشتنت هەبێت بەشێوەیەک خواستى
کڕیاران و بازاڕ
پڕبکاتەوە. کاتێک هەموو ئەو هەنگاوانەت گرتەبەر ئەوا تۆ پڕۆژەیەکى
بچووکت
دەستپێکردووە، پڕۆژەیەک کە دەکرێت سەرکەوتنێکى گەورەى هەبێت و
ئەوەى
ئەنجامتداوە بنەماى سەرکەوتنى ئەو پڕۆژەیە. دڵنیابە لەوەى سەرکەوتن
بەماوەیەکى
کورت بەدینایەت و پێویستى بە شەونخونى و هەوڵ و ماندووبوون هەیە.
بەڵام بەردەوام
پلانى دروستت هەبێت و هەر بەوشێوەیە کار بکە بۆئەوەى چانسى
سەرکەوتنت زیاتر بێت.
بههیوای سوود
سهركهوت سالار أحمد
سهركهوت سالار أحمد
0 comments:
Post a Comment