• نوێترین بابەت

    دووركەوە لە وتنەوەی ئەم وشانە لە سەر كار، با لەدەستی نەدەیت!!




    دووركەوە لە وتنەوەی ئەم وشانە لە سەر كار، با لەدەستی نەدەیت!!

    گرنگ نییە چەند بە توانایت و چیت بەدەست هێناوە، بەڵام هەندێک دەستەواژە و قسە هەیە نابێت بیكەیت،  چونكە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر وێنات دەبێت لەلای بەرامبەر، ئەمانە هەندێک لەو قسانەن:
    هەر بەو شێوەیە بووە
    گۆڕانکارییەکان بەهۆی تەکنۆلۆژیاوە هێندە خێرایە، كە شەش مانگ جارێك گۆرانكاری بەسەر دێت، ئەگەر بڵێیت هەمیشە بەو شێوەیە بووە، ئەوە نەک تەنها بە تەمبەڵ دادەنرێیت کە ناتەوێت هیچ گۆڕانکارییەک بکەیت، بەڵکو ڕەنگە بكەویتە ژێر پرسیارەوە ، بەوەی هەوڵی بەرەو پێش چوونت نەداوە .
    هەڵەی من نییە
    هەرگیزخۆت لە بەرپرسیاریەتی مەدزەوە، بەڵکو خۆت بە بەرپرسیار بزانە ، ئەگەر لە كارێكدا هەر رۆڵێکت هەبووە، بچووک یان گەورە دانی پێدا بنێ ئەگەرنا، ڕوونکردنەوەیەکی بێلایەنانەی عەقڵانی بدە با دواتر بەڕێوەبەر و هاوکارەکانت خۆیان بڕیار بدەن کێ بەرپرسیارە،  هەر کاتێک تۆ پەنجەی تۆمەتت بۆ خەڵکی دیکە ڕاکێشا، ئەوە وەکو کەسێک کە خۆی ناکات بە خاوەنی کردەوەکانی تەماشات دەكەن .
    ناتوانم
    “ناتوانم” وەکو ئەوە وایە بڵێیت نامەوێت بیکەم،  ئەگەر بەراستی ناتەوێت شتێک بکەیت لەبەر ئەوەی هەر بەڕاستی پێت ناکرێت، ئەوە دەبێت ڕوونکردنەوەی ورد بدەیت، لە جیاتی ئەوەی بڵێی چی ناتوانیت بکەیت، باسی ئەو شتانە بکە کە دەتوانیت بیکەیت.
    بێزارم لەم ئیشەیە
    ناخۆشترین شت کە یەکێک لەسەر کار بیڵێت ئەوەیە “چەند بێزارم لەم ئیشەیە”، ئەم قسەیە بە کەسێکی نێگەتیف دەرت دەخات و کۆی وزەی کارکردن لە ناو هاوکارەکانتدا دادەگرێت، بەڕێوەبەرەکان هەمیشە چاو و گوێیان زوو ئەم کەسانە دەگرێت و دەشزانن خەڵکی دیکە هەن كە هەمان ئیش بە تاقەتەوە بکەن .
    ئەو بێ توانایە، تەمبەڵە، هیچە!
    هیچ پێویست بەوە ناکات قسەیەکی خراپ لەسەر هاورێکەت  لەسەركاربکەیت،  ئەگەر قسەکەت ڕاست بێت ئەوە هەموو کەس دەیزانێت، بۆیە پێویست بە تۆ ناکات ئەوە زەق بكەیتەوە، ئەگەریش قسەکەت ڕاست نەبێت، ئەوە لەسەر خۆت دەشکێتەوە، لە هەموو کارێکدا هەمیشە کەسانی ڕەق و خراپ رەفتار و بێ توانا هەن و هەمیشە زۆربەی کەسەکان دەزانن ئەو کەسانە کێن، ئەگەر دەسەڵاتت نەبێت باشتریان بکەیت یاخود دەریان بکەیت، ئەوە هیچ بەدەست ناهێنیت بە گوتنی ئەو قسانە.
    ئەوە ئیشی من نییە!
    ئەم وشانە ڕێک مانای ئەوەیە بتەوێت کەمترین ئیش بکەیت تا وەرگرتنی مووچەکەت و شتێکی زۆرخراپە، بۆیە ئەگەر بەڕێوەبەکەت کارێکی پێت سپارد کە هەست دەکەیت کاری تۆ نییە،  وپەیوەندی بە ئەركە دیاریكراوەكانتەوە  نیە ، ئەوە کارەکە بەجوانی تەواو بکە، دواترلەگەڵ بەڕێوەبەرەکەت دابنیشە  وبۆی ڕوون بكەرەوە، وپێگەی خۆتی لە ناو شوێنی کارە کەت پی بڵێ‌ وئەركەكانت دیاری بكە بۆ دروستکردنی تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر ئەو شتانەی پێویستە بیکەیت یان نەیکەیت.
    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: دووركەوە لە وتنەوەی ئەم وشانە لە سەر كار، با لەدەستی نەدەیت!! Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top