• نوێترین بابەت

    تەمەنی شەش ساڵە و ساڵانە یانزە ملیۆن دۆلار لە پێگەی یوتوب دەباتەوە





    تەمەنی شەش ساڵە و ساڵانە یانزە ملیۆن دۆلار لە پێگەی یوتوب دەباتەوە

    رایەن تەمەنی شەش ساڵی تێنەپەڕاندووە توانیویەتی پلەی ھەشتەم لەولیستەدا بەدەست بھێنێت کە زۆرترین قازانجیان لە
    پێگەی یوتوب کردوە، بەتەنھا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا قازانجەکەی گەیاندۆتە 11 ملیۆن دۆلار.
    ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بێئەوەی نازناو و شوێنی نیشتەجێبوونی رایەن ئاشکرابکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سەرەڕای
    بچوکی تەمەنی بەڵام رایەن توانیویەتی قازانجێکی خەیاڵی لە ماوەی پێشکەشکردنی پارچە ڤیدیۆ لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە
    پێگەی یوتوب بەدەست بھێنێت.
    چەناڵە تایبەتەکەی رایەن لە پێگەی یوتوب نزیکەی 10 ملیۆن بینەری ھەیە،ئەو یاریانە بڵاودەکاتەوە کە ڕۆژانە ئەنجامیان
    دەدات.
    خێزانەکەکەشی ئەوەیان ڕوونکردۆتەوە یەکەم ڤیدیۆی رایەنی کوڕیان لە مانگی مارسی ساڵی 2015 دا کاتێک تەمەنی سێ
    ساڵ بووە بۆ ماوەی 15 خولەک بڵاوکردۆتەوە کە بریتیبووە لە کردنەوەی سندوقی شەش پاڵوی لێگۆ ، لە پاش ئەوەش
    ژمارەیەک ڤیدیۆی دیکەیان بڵاوکردۆتەوە.

    تۆ چۆن داهات کۆدەکەیتەوە لە ئینتەرنێت ؟؟


    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: تەمەنی شەش ساڵە و ساڵانە یانزە ملیۆن دۆلار لە پێگەی یوتوب دەباتەوە Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top