• نوێترین بابەت

    سەرهەڵدان و پەرەسەندنی ژمێریاری


      
    نشأة وتطور المحاسبة ( سەرهەڵدان و گەشەساندنی ژمێریاری ):-
    سەرهەڵدان و پەرەسەندنی ژمێریاری : ژمێریاری هەر لە کۆنەوە سەریهەڵداوە لە شێوەی گرتنەبەر کۆمەڵەڕێوشوێنێک یان هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی گرفتێکی دارایی ، بەڵام بەم شێوەیە نەبووە کە ئێستا هەیە بە گەڕانەوەش بۆ شارستانیەتە کۆنەکان دەبینین کە بایەخدان بە دەرکەوتنی نوسین هەبووە لای بابلیەکان و هەروەها بەنسبەت سۆمەری و ئاشوریەکانەوە ئەوان کە بایەخیان داوە بە پرۆسەکانی ئاڵوگۆرە بازرگانییەکان هەروەک چۆن شارستانیەتی رۆمانیش ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە لە دیاریکردنی باجدا.هەروەها شارستانیەتی ئیسلامیدا کۆمەڵێك ڕێوشوێنی ژمێریاری دەرکەوتووە وەک بوونی زەکات و بەیتوالمال بەڵام سەڕەڕای بوونی ئەم ڕێوشوێنانە و پەرەسەندنی لە شارستانیەتێکەوە بۆ یەکێکی تر بەڵام ژمێریاری لە خۆرهەڵاتدا پەرەی نەسەند بەهۆی نەبوونی بایەخدان بە پرۆسە بازرگانییەکان بۆیە بایەخپێدانێکی فراوان لای خۆرئاوا دەرکەوت بۆ پەرەپـێدانی ژمێریاری بە تایـبەتی لە سەدەی چواردەهەمدا لەلایەن زانایی ئیتاڵی لـۆقـا باسیـلۆ لە ساڵی ١٤٩٤ ، لە شاری بوندوقیە ئەوەش چونکە ئەم شارە دەکەوێتە سەر کەنار دەریا و ئەم شارە بە ئەڵقەیەکی گەیاندن دادەنرا لەنێوان کیشوەری ئاسیا و ئەوروپادا هۆکاری دەرکەوتنی ئەم پەرەسەندنەش لە لایەن ئەم زانا ئیتاڵیەوە بۆ چارەسەکردنی گرفتە داراییەکان بوو لە نێوان بازرگانەکاندا. لەو ماوەیەدا هیچ شێوازێکی زانستی نەبوو بۆ چارەسەرکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە لایەنی داراییەوە ئەوەش بەهۆی نەبوونی کەسێکی پسپۆڕو تایبەتمەند بەم ئەرکە هەستێت و تێیدا مواصەفاتی پێویست هەبێت بۆ ڕێکردن یان بەڕێوەبردنی ئەو کارانە .بەڵام دوای تێپەڕبونی کات ئەوە دەرکەوت کە پیت دەوترێت ( کاتب الحسابات ) ( clark )واتە ئەو کەسە هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی حساباتەکانی بازرگانەکان بەڵام بەهۆی جیاوازی لە کارامەی کەسەکانداو بەهۆی شارەزایی و ئەزمونی زانستیەوە کۆمەڵێك شێواز دەرکەوتن بۆ تۆمارکردنی هەندێک لە پڕۆسەداراییەکان و ڕێگای بەکارهێنانی ئەم شێوازانەش لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاواز بوون بۆیە ئەوە دەرکەوت کە پێت دەوترێت هونەری تۆمارکردنی کردارە داراییەکان .لێرەوە ژمێریاری بە هونەر دانرا و پێناسە کرا بەوەی : هونەری تۆمارکردن و بەشبەشکردن و پۆلێنکردنی پڕۆسە داراییەکانە لە تۆمارە ژمێریایەکاندا بە ئامانجی دەستەبەرکردنی داتاکان بۆ ئامادەکردنی لیستە داراییەکان.دوای ئەمە بە بونیادنانی کۆمەڵەکان و رێکخراوە پیشەییەکان زیادی کرد بۆ ڕێكخستنی کارەکانی ( ماسک الدفاتر ) و ئەو ڕێو شوێنانەی کە بەکاردەهێنرێن لە لایەن ئەوانەوە ناونرا ( ماسک الدفاتر ) book keepingلەم رێکخراوانەش پەیمانگای ئەمریکی بۆ ژمێریاری وە پەیمانگای بەریتانی بۆ ژمێریاری دوای ئەوە زیاتی بایەخ بەلایەنی ئەکادیمی درا بەئامانجی دانانی کۆمەڵێک بنەما و ڕێکخستنی کارەکان ژمێریارەکان و کردارە داراییەکان زانکۆ ئەکادیمیەکان راسپێردران ئەم حاڵەتەش لە سەدەی هەژدەهەمدا دەرکەوت بە تایبەتی لە دوای شۆڕشی پیشەسازیەوە و بونیادنانی کۆمپانیا پشکدارەکان و جیاکردنەوەی خاوەندارێتی لە کارگێڕی .رۆڵی ژمێریار گۆڕا وەک چۆن بیرۆکەی ژمێریاریش گۆڕانی بەسەردا هات ئەمەش لە ڕێگەی دانانی بەزانست و داڕشتنی کۆمەڵێک ڕێسا و بنەما و گریمانە بۆ تۆمارکردنی کردارە داراییەکان لە تۆمارە ژمێریاریەکاندا بەئامانجی ئامادەکردنی لیستە داراییەکان و دەستەبەرکردنی زانیاریەکان بۆ بەکارهێنەرانی زانیاریە ژمێریاریەکان ، دوای ئەوەش ئەو کەسەی کە هەڵدەستێت بە تۆمارکردنی کردارەکان بەپێی ڕێسا و بنەما ژمێریاریەکان ناونرا ژمێڕیار – المحاسب ئەم کەسەش ئەرکەکەی تەنها تۆمارکردنی کردارەکان بوو بە پێی سوڕی ژمێریاری و پێی دەوترێت ژمێریاری دارایی وەک زانراویشە سوڕی ژمێریاری هەر لە موستەنەدەکانەوە و هەتا ئامادەکردنی لیستە داراییەکان پێویستی بە وردبینی ناوخۆیی " التدقیق الداخلی " هەیە لێرەوە ڕێوشوێنەکانی وردبینی دەرکەوت دوای بڵاوبوونەوەی کۆمپانیا پیشەسازیەکان بە تایبەتی لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمەوە ( ١٩ ) ئەوە دەرکەوت کە بە ژمێریاری تێچوونەکان " محاسبة التکالیف " ناو دەبرێت وەک یەکێک لە لقەکانی ژمێریاری و ئامانجیش لەم جۆرە لە ژمێریاری لە ژمێریاری ئەژمارکردنی تێچوونی بەرهەمەکانە کە بەرهەم دەهێنرێت بە تێکڕایی و بۆ یەکە یەکە .دوای دەرکەوتنی کۆمپانیا رکابەرەکانیش ئەم کۆمپانیایە پێویستیان بە پلانی ئایندەیی هەبوو پێش دەستکردن بە پڕۆسە بەرهەمهێنانیەکان بۆیە شێوازەکان و ڕێگاکانی " پلان دانان " و " چاودێری " پەیدابوون لە ژێر ناوی " ژمێریاری کارگێڕی " المحاسبة الاداریە " ئەمەش لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمدا ( ١٩ ). دوای پەرەسەندنیش لە تەکنەلۆژیا و جیهانگیری ئابووریدا بەدیارکەوت کە پێی دەوترێت " المحاسبەالقومیە"لەئەنجامی بڵاوبونەوەی پیشەسازیە پەرەسەندوەکان و ئەوەی لێی دەکەوێتەوە کە پیی دەوترێت " محاسبە البیئە " و لە ئەنجامی دەرکەوتنی تەکنەلۆژیای زانیاریەکان و کاریگەری لەسەر ژمێریاری و دەرکەوتنی کۆمپانیا جیهانی کەوا لقی لە وەڵاتانی تردا هەبوو ژمێریاری لە تۆمار کردنی دەستیەوە گۆڕا بۆ تۆماری ئالی واتا لە ڕێگەی سستەمی کۆمپیوتەرەوە دەرکەوتنی پڕۆگرامی جۆراوجۆر لەم بوارەدا کە چارەسەری سوڕی ژمێریاری دەکەن بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی و پێی دەوترێت " محوسبة "












    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: سەرهەڵدان و پەرەسەندنی ژمێریاری Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top