• نوێترین بابەت

    چۆن لە تەمەنی گەنجیدا دەبیتە ملیۆنێر ؟



    رەنگە باسكردنی چۆنیەتی بوون بە ملیۆنێر بابەتێك بێت تا رادەیەك باسی لێوەنەكرێت، بەڵام گرانت كاردۆن، كە تاوەكو گەیشتووەتە تەمەنی 30 ساڵی بووەتە ملیۆنێر، ئەمەش لە كاتێكدا لە تەمەنی 21 ساڵی بووە وازی لە كۆلێژ هێناوە‌و قەرزدار و بێ پارە بووە، چەند ئامۆژگارییەكی گرنگی بۆ خەڵكی هەیە و پێیوایە ئەگەر ئەوانیش بەپێی ئەم خاڵانەی ئەوبكەن، ئەوا تا دەگەنە تەمەنی 30 ساڵی دەبن بە ملیۆنێر.
    پێشنیازەكانی ئەو ئەمانەن:

    1 – بەدوای پارە بكەوە
    لەم بارە ئابوورییەی ئەمڕۆدا ناتوانیت چاوەڕێ بكەیت بۆ ئەوەی ببیتە ملیۆنێر، بەڵكو دەبێت لە هەوڵی ئەوەدابیت ئەو پارەیەی كە بەدەستی دەهێنیت زیادی بكەیت. كاردۆن دەڵێت “سەرەتا داهاتی ساڵانەم 3 هەزار دۆلاربوو، بەڵام دوای 9 ساڵ داهاتی ساڵانەم گەیشتە 200 هەزار دۆلار، بۆیە پێویستە ئەو كەسەی دەیەوێت ببێتە ملیۆنێر دەبێت بە شوێن 
    پارەبكەوێت و ئەمەش وایلێدەكات كۆنترۆڵی داهاتەكەی بكات و چانسی زیاتری بێتە بەردەم”.




    2 – بە دەوڵەمەندیت مەنازە
    بۆ ئەمەش دەڵێ “هەتاوەكو بەتەواوەتی نەبوومە ملیۆنێر نە كاژێرێكی گرانبەهام كڕی و نە جۆری ئۆتۆمبێلەكەمم گۆڕی، بۆیە وا باشترە بۆ ئەوەی ببیتە ملیۆنێر با بە كەسایەتییەكەت بناسرێیت نەوەكو ئەوەی كە هەتە”.

    3 – پارە هەڵبگرە تاوەكو بیخەیتە بواری وەبەرهێنانەوە
    پارە هەڵمەگرە بۆ ئەوەی هەڵیبگریت با تاكە هۆكار بۆ هەڵگرتنی پارە بۆ ئەوەبێت، كە دەیخەیتە بواری وەبەرهێنانەوە و پارەكەت بخەرە ناو چەند ئەكاونتێك، هەرگیز ئەو ئەكاونتانە دەستكاری مەكە تەنانەت ئەگەر هیچ بڕێك پارەشت لانەبێت، ئەمەش وادەكات هەمیشە هەنگاوی یەكەم جێبەجێبكەیت، كە زیادكردنی داهاتە، “من هەمیشە هەتاوەكو ئێستاش ساڵانە دووجار بێ پارە دەبم بەهۆی ئەوەی دەستكاری ئەم ئەكاونتانە ناكەم”.

    4 – پارە قەرزمەكە
    كە دەزانیت پارەی زیاتری لێبەدەست ناهێنیت لەوجۆرە قەرزانە دووربكەوە، كە نابنە هۆی دەوڵەمەندتربوونت. شتێك هەیە وەكو یاسایەك رەچاوی بكە ئەویش ئەوەی “خەڵكی دەوڵەمەند بەهۆی قەرزدان دەوڵەمەندتر دەبن و خەڵكی هەژاریش پارە قەرزدەكەن بۆئەوەی شتی پێبكڕن لەبەر ئەوە هەژارتریش دەبن”.
    5 – بەشێوەیەك مامەڵە لەگەڵ پارەبكە، كە خۆشەویستێكی بەئیرەییە
    بە ملیۆنان كەس حەزدەكەن ببن بە ملیۆنێر، بەڵام تەنیا ئەوانەی پارە دەكەنە ئەولەویەت ئەوانە دەبن بە خاوەن ملیۆن، پارە وەكو كەپڵێكی بە ئیرەیی وایە ئەگەر گوێت پێنەدا ئەویش گوێت پێنادات و دەچێتە لای كەسێكی دیكە كە گرنگی پێدەدات.



    6 – پارە خەوی نییە
    پارە نە دەزانێت پشوو چییە نە دەزانێت كاژێر چییە، پارە ئەو كەسانەی خۆشدەوێت، كە زۆر كاردەكەن، “ئەوكاتەی من تەمەنم 26 ساڵ بوو لە شوێنێك كارمدەكرد، كە كاژێر 7ی ئێوارە دادەخرا، بەڵام من هەتاوەكو 11ی ئێوارە لەسەر كارەكەم بەردەوامدەبووم، بۆیە هەرگیز هەوڵ مەدە لە هەموو كەسێكی كارەكەت بەبەختتر یان زیرەكتربیت، بەڵكو هەوڵبدە لە هەموویان زیاتر كاربكەیت”.

    7 – هەژاری هیچ مانایەكی نییە
    ئەو ملیۆنێرە دەڵێ “من پێشتر هەژاربووم، ئەوەش زۆر ناخۆشبوو ئەوكاتەش ئەوەندە پارەم هەبوو، كە دەمتوانی پێی بژیم هەر ناخۆشبوو، بۆیە پێویستە ئەو بیرۆكەیە لە میشكتان دەركەن ‌و هەژاری شتێكی خراپ نییە.
    هەرلەبەرئەوەشە، كە بیل گەیتس دەڵێت ” ئەگەر بە هەژاری لەدایكبووبێتی ئەوە هەڵەی تۆ نییە، بەڵام ئەگەر بە هەژاری بمریت ئەوا هەڵە لە تۆیە”.



    8 – كەسێكی ملیۆنێر بكە بە پێشەنگی خۆت
    زۆربەمان لە خێزانی ئاستی بژێوی مامناوەند یان هەژار گەورەكراوین، بەڵام بۆ ئەوەی ببین بە ملیۆنێر نابێت بیرۆكەمان تەسكبێت ئەو چینەی تێیدا دەژین بكەین بە سنووری خۆمان، پێویستە هەریەكەمان كەسێكی ملیۆنێر وەكو پێشەنگی خۆی سەیربكات و لێكۆڵینەوە لەسەر ئەوەبكات ئەو چۆن بوونەتە ملیۆنێر.

    9 – وابكە پارەكەت ئیشە سەختەكە لەجێگای تۆ بكات
    گرنگترین شت لە هەنگاونان بەرەو بوون بە ملیۆنێر ئەوەیە، كە دەبێت پارەی زیاتر لە وەبەرهێنانەكەت بەدەستبهێنیت وەك لە كارەكەت. “دووەم كۆمپانیای من سەرەتا پێویستی بەوەبوو بڕی 50 هەزاری بۆ خەرجبكەم دواتر ئەو كۆمپانیایە وایلێهات لەماوەی 10 ساڵی رابردووەوە هەموو مانگێك 50 هەزاری لێ قازانج دەكەم”.
    One hundred dollar bills in the shape of a heart isolated on white background The love of money



    10 – با ئامانجت 10 ملیۆن دۆلاربێت نەوەك تەنیا 1 ملیۆن
    تاكە هەڵەی من لە بواری ئابووری ئەوەبووە، كەمن بیركردنەوەكەم گەورە نەبوو، من ئێوە هاندەدەم ئامانجتان پارەی زۆربێت با زیاتر لە ملیۆنێك بێت” .


    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: چۆن لە تەمەنی گەنجیدا دەبیتە ملیۆنێر ؟ Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top