• نوێترین بابەت

    ریزبەندی ئەو 10 کۆمپانیایەی کە کاڵاکانیان زۆر بەکار دێت




    مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە دەیان كاڵای جۆراوجۆر هەیە هەر لە خۆراك و كەلوپەلی خاوێنكردنەوە و پۆشاك و جوانكاری و ناوماڵ و كارەبایی، بەڵام دەزانیت كە زیاترینی ئەو كاڵایانەی كە بەكاریان دێنین بەهەمهێنراوی 10 گەورە كۆمپانیان.
    تۆ رۆژانە كۆكاكۆلا و بیبسی و كت كات و مارس و نەسكافە و لیپتۆن و سابوونی دۆڤ و شامپۆی سانسیلیك و بۆنی ئێكس و دەیان بەرهەمی تری ئەو كۆمپانیایانە بەكار دێنیت، كە گەورەترینیان لە رووی قازانج كۆمپانیای نەستەلەی سویسراییە و لە 2015 بڕی 87 ملیار دۆلاری ئەمەریكایی قازانجی كردووە و لە بەرهەمەكانی، نەسكافە و كیت كات و نسكویكە.
    دووەم گەورە كۆمپانیا لە رووی قازاجەوە بیبسیكۆی ئەمەریكاییە كە 63 ملیۆن دۆلاری قازانج كردووە و لە بەرەهەمەكانی بیبسی و سڤن ئاپ و دیو ترۆبیكانا چیتووس، سێیەم گەورە كۆمپانیا یۆنیلیفەری بەریتانیاییە كە لە تایبەتە بە بەرهەمەكانی تەندروستی و پاككردنەوە و بۆن، داهاتی ساڵانەی لە 2015 بریتی بووە لە 59.1 ملیار دۆلار.
    چوارەم گەورە كۆمپانیا كۆكا كۆلای ئەمەریكاییە كە قازانجی گەیشتووەتە 44.3 ملیار دۆلار و لە بەرهەمەكانی كۆكا كۆلا و فانتا سپرایتە، هەرچی پێنجەم گەورە كۆمپانیایە، كۆمپانیای مارسی ئەمەریكاییە كە قازانجی ساڵانەی 33 ملیار دۆلار بووە و شوكولاتەی مارس و شیرینی ئێم ئاند ئیمز و سنیكەرز و تویكس بەرهەم دێنێت.
    شەشەم گەورە كۆمپانیا مۆندلیزی ئەمەریكاییە كە شوكولاتەی كابۆری و ئۆریۆ بەرهەم دێنێت و لە 2015 بڕی 29.6 ملیار دۆلار قازانجی كردووە، حەوتەم گەورە كۆمپانیا دانوونی فرەنساییە كە لە بواری خۆراك و شیرەمەنی كار دەكات و بڕی قازانجی ساڵانەی 24.9 ملیار دۆلار بووە و لە بەرهەمەكانی ئەكتیڤیا و دانێت و میلۆبا و كاو ئاند گایت.
    لە پلەی هەشتەم كۆمپانیای ئەمەریكایی جەنەرال میڵز بە قازانجی 17.6 ملیار دۆلار دێت و لە بەرهەمەكانی ئایسكرێمی هاگن دازە، لە پلەی نۆیەم كۆمپانیای ئەسۆشێتید فودزی بەریتانیایی دێت بە قازانجی 17.6 ملیار دۆلار و لە بەرهەمەكانی چای توینینگز و دۆرسیت و رۆنی مازۆلایە.
    لە پلەی دەیەم كۆمپانیای كیلۆگزی بەناوبانگ دێت كە لە بواری خۆراكدا كار دەكات و بێجگە لە بەرەهەمەكانی كیلۆگز چپسی پرینگلز دروست دەكات و داهاتی ساڵانەی 13.5 ملیار دۆلار بووە.
    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: ریزبەندی ئەو 10 کۆمپانیایەی کە کاڵاکانیان زۆر بەکار دێت Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top