• نوێترین بابەت

    ١٠ گرینگترین ئەو داهێنانانەی ئافرەتان کە جیهانیان گۆڕی


    توانا و بەهرەکانی ئافرەتان سەرسوڕهێنەرن، بەڵام بەداخەوە زۆرێک لە خەڵک بەتایبەتی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تواناکانی ئافرەتان بەم شێوەیە نابینن و لە نوسینەوەی مێژووی جیهاندا ژنان و ئەو ژنانەی کە داهێنانیان کردووە بە تەواوی شاردراونەتەوە و هەندێک جاریش بە هیچ شێوەیەک باس نەکراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتانی جیهان خاوەنی چەندین داهێنانی سەرسوڕهێنەرن کە بەهۆی داهێنانەکانیانەوە جیهانیان گۆڕیووە و کار ئاسانی تەواویان بۆ خەڵک کردووە.
    تا کۆتایی سەدەی بیستەم تەنها ١٠%ی داهێنانەکانی جیهان کە لەلایەن ئافرەتانەوە ئەنجامدراون باسیان لێکراوە و ستایشی داهێنەرەکانیان کراوە، هەربۆیە ژمارەیەکی زۆر کەمی خەڵک ئاگاداری ئەو داهێنانانەن کە لەلایەن ئافرەتانەوە ئەنجامدراون. لەوایەنە رۆژانە زۆرینەمان ئەو شتانە بەکار بهێنین کە لەلایەن ئافرەتانەوە داهێنراون، بەڵام هیچکات نەزانین کە داهێنەری ئەم کەلوپەلانە ئافرەت بوونە.
    بە دڵنیاییەوە لە ناو کوردیشدا چەندین ئافرەتی لێهاتوو و داهێنەر هەن کە چەندین داهێنانی جۆر بە جۆریان کردووە، بەڵام بەهۆی ئەم کۆمەڵگایەی تێیدا دەژین داهێنانەکانیان شاردراونەتەوە یاخود باسیان لێوە ناکرێت. ئەگەر هەر یەکێک لە ئێوە بتوانن ئەو داهێنانانەمان بۆ بنێرن کە لەلایەن ئافرەتانی کوردەوە کراون ئەوا دەتوانین لە داهاتوودا بابەتێک لەسەر ئافرەتە داهێنەرەکانی کوردیش ئامادە بکەین. لێرەدا یەڵڵا ١٠ لە گرینگترین ئەو داهێنانانەی ئافرەتان کە جیهانیان گۆڕی دەخاتە روو:

    ١- ئامێری قاپ شوشتن: جۆزێفین کۆکراین لە ساڵی ١٨٨٦ یەکەم ئامێری قاپ شوشتنی داهێنا. لەسەرەتای دروستکردنی ئەم ئامێرەدا کارەبایەکی زۆر و ئاوێکی زۆر پێویست بوو، بەڵام دواتر بەرە بەرە گرنگی پێدراو بەرەوپێشتر برا کە ئێستا بە کارەبایەکی کەم و ئاوێکی کەم ژمارەیەکی زۆر قاپی پێدەشۆردرێت. ئەگەرچی ئەم خانمە ژیانی بۆ خەڵک بەگشتی و ئافرەتان بەتایبەت ئاسانتر کرد بەڵام هیچ کات نەیتوانی کە خۆی سوودمەند بێت لەو داهێنانەی کردوویەتی.



    ٢- کامێرای چاودێری: کامێرای چاودێری لە ساڵی ١٩٦٩ لەلایەن ژنێک بەناوی ماری ڤان بریتن براونەوە داهێنراوە. مەبەست لە دروستکردنی ئەم کامێرای چاودێرییە پارێزگاری کردن لە ماڵەکەی خۆی بووە و ویستوویەتی هەر دزییەک یان توندوتیژییەک لە گەڕەکەکەیان ئەنجام دەدرێت ریکۆردی بکات، چوونکە پێی وابووە بەو و دەمو دەستە پۆلیس ناگات بۆیە دەبێت کارێک بکات بۆ ریکۆرد کردنی ئەم تاوانانە. ئەم ئامێرە زۆر لە مێژە داهێنراوە، بەڵام بەکاربردنی زۆر درەنگتر لە کاتی داهێنانی دەستی پێکرد و ئێستا لەسەرانسەی جیهان بەکار دەهێندرێت.




    ٣- ئامێری دروستکردنی ئایس کرێم: نانسی جۆنسن یەکێکی دیکە لە ئافرەتە داهێنەرەکانی جیهانە کە هەستاوە بە داهێنانی ئامێری دروستکردنی ئایس کرێم و ئەم ئامێرەی لە ساڵی ١٩٤٣ داهێناوە. پێشتر ئایس کرێم هەبووە بەڵام ئایسکرێمەکە بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە و تەنها لەرێگەی کەوچکێکەوە دروستکراوە.


    • Facebook
    • Twitter
    • GooglePlus
    • Pinterest
    ٤- فڵچەی پێشەوەی ئۆتۆمۆبێل: ماری ئاندرسۆن لە ساڵی ١٩٠٣ ئەم فڵچەی بۆ پاککردنەوەی بەرچاوی شۆفێر و دوربوون لە مەترسی پێکدادان داهێناوە، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو سەردەمە بە تاک و تەرا ئۆتۆمۆبێل هەبووە و وەک ئێستا بەربڵاو نەبووە.



    • Facebook
    • Twitter
    • GooglePlus
    • Pinterest
    ٥- چارەسەری شیرپەنجە: ئەنگێلا ژانگ لە ساڵی ٢٠١٠ پەرەی بە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە داوە و داهێنانێکی بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە دۆزییەوە. لە رابردوودا هەرکەس توشی ئەم نەخۆشییە بووبا بە دڵنیاییەوە گیانی لەدەست دەدا بەڵام لە ئێستادا هەندێک جۆری شێرپەنجە چارەسەریان بۆ دۆزراوەتەوە و داهێنەری ئەم چارەسەریانەش کچێکە کە لەکاتی دۆزینەوەی ئەم چارەسەرییەدا تەنها تەمەنی ١٧ ساڵ بووە.


    ٦- نەخۆشی ئایدز- ڤایرۆسی HIV : دکتۆر فلۆسی وۆنگ ستال پزیشکێکی بەناوبانگ و دۆزەرەوەی ڤایرۆسی HIV یە. ئەو توانی لەرێگەی سەرپەرشتی کردنی لیژنەیەکی پزیشکییەوە هۆکاری توشبوون بە نەخۆشی ئایدز بدۆزێتەوە کە ئەویش ڤایرۆسی HIV یە. جگە لەمەش بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ رێگریکردن لە توشبوون بەم نەخۆشییە و بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە خانەکانی لەشدا.

    ٧- کۆمپیوتەر: گرەیس هۆپەر یەکەم کەس بوو کە بە هاوکاری هاوارد ئایکین لە ساڵی ١٩٤٤ کۆمپیوتەریان داهێنا. یەکەم کۆمپیوتەر کە داهێندرا کێشەکەی پێنج تۆن و قەبارەکەی بەقەد قەبارەی ژوورێک بوو، بەڵام ئەم کۆمپیوتەرە پەرەی پێدراو بووە ئەو لاپتۆپە بچووکانە کە ئێستا لەبەردەستماندان.



    ٨- سرنجی دەرزی: لیتیتیا گیرەر یەکێکی دیکەیە لە ئافرەتە داهێنەرەکانی جیهان و داهێنانێکی گرینگی لە بواری تەندروستیدا کرد ئەویش دروستکردنی سرنجی دەرزی بوو لە ساڵی ١٨٩٩.





    ٩- ساردکەرەوەی مۆدێڕن: فلۆرێنس پارت پارت لە ساڵی ١٩١٤ ساردکەرەوەی ئەلیکترۆنی داهێناوە، ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی ١٩٠٠ ی زاینیش بەهۆی داهێنانی ئامێرێکی گەورە بۆ پاککردنەوەی شەقامەکانی ئەمریکا خەڵاتکرا.



    ١٠- بیرە: بۆ یەکەم جار ژنێکی کۆنی میزۆپۆتامییەکان بیرەی داهێناوە. پاشان ئەم بیرەیە بە جۆرێک بەرفراوان بووە کە ئێستا لە سەرانسەری جیهان دروست دەکرێت و چەندین کۆمپانیای تایبەت بە دروستکردنی بیرە هەیە کە زۆرترین فرۆشیان لە جیهاندا هەیە.



    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: ١٠ گرینگترین ئەو داهێنانانەی ئافرەتان کە جیهانیان گۆڕی Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top