• نوێترین بابەت

    ژمێریاریی نرخی تێچوون ( المحاسبة التکالیف ) چییە ؟





    ژمێریاریی نرخی تێچوون ( المحاسبة التکالیف ) :

    ئەم لقەی ژمێریاری هەڵدەستێت بە کۆکردنەوە ، دیاریکردن ، توێژینەوە و ڕاڤەکردنی بەهای تێچوونی هەر چالاکییەک .

    هەر بەشێك یا هەر قۆناغێکی بەرهەمهێنان لە کۆمپانیایەک یا کارخانەیەکدا . ئەم بەشە بۆ بەدەستهێنانی بەڕێوبەرێتییەکی 

    سەرکەوتوو لە کۆمپانیا جۆراو جۆرەکاندا کە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی بەرهەم هێنان بێت بە کارێکی ژیاری 

    دادەنرێت .

    جیاوازی سەرەکی ئەم بەشە لەگەڵ ژمێریاری دارایی لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە ژمێریاریی دارایی گرینگی دەداتە کۆی ئاکامە 

    بەدەستهاتوەکانی چالاکییەکانی کۆمپانیا ، هەر بۆیە بە ئامرازێک بۆ ڕەخساندنی زانیارییە داراییەکانی تایبەت بە چالاکی 

    کۆمپانیا دادەنرێت کە بۆ خاوەن کۆمپانیا گرینگە .

     بەڵام ، ژمێریاریی نرخی تێچوون ئامرازێکە بۆ ڕێنوێنی کردنی کارگێڕی ( بەڕێوبەرەیەتی ) لە پڕۆسەکانی بەرنامەڕێژی ، 

    چاودێری و بڕیارداندا .  

    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: ژمێریاریی نرخی تێچوون ( المحاسبة التکالیف ) چییە ؟ Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top