• نوێترین بابەت

    فەرەنسا زەمالەی ئیفڵ پێشکەش بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨


    وەزارەتی کاروباری دەرەوەو ئەوروپای فەرەنسا ساڵانە زەمالەی ئیفڵ بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکات، ئەم زەمالانە دەبەخشرێن بۆ درێژەدان بەخوێندنی ماستەر لەیەکێک لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای فەرەنسا، هەروەها خوێندنی دکتۆرا بەشێوەی توێژینەوەی هاوبەش یان خوێندنی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵای بیانی.
    ئەم زەمالەیە هاوکارە بۆ پێگەیاندنی بڕیاردەرانی داهاتوو لەهەردوو کەرتی تایبەت و گشتی لەبوارە گرنگەکاندا، و هانی پێشکەشکردنی داواکاری دەدات بۆ خوێندنی ماستەر لەو وڵاتانەی کە لە دەرکەوتندان و و داواکاری خوێندنی دکتۆراش لەو وڵاتانەی کە پیشەسازین، مەبەست لە پڕۆگرامەکەش بەرزکردنەوەی توانای دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای فەرەنسایە بۆ ڕاکێشانی خوێندکارانی بیانی بۆ تەواوکردنی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا. 
    ئاستی کۆرسەکان:
    * خوێندنی ماستەر 
    * خوێندنی دکتۆرا، بەشێوەی سەرپەرشتیاری هاوبەش یان خوێندن لەدوو زانکۆدا زانکۆیەکی وڵاتی کاندیدەکەو زانکۆیەکی فەرەنسی.
    بابەتەکانی پڕۆگرامەکە: ئەم زەمالەیە سێ بواری جیاواز لە خۆ دەگرێت:
    *خوێندنی ماستەر لە زانستی ئەندازیاری و خوێندنی دکتۆراش لە زانست بەمانا فراوانەکەی واتە لە (زانستی ئەندازیاری، نانۆ و بایۆ تەکنۆلۆجی، بیرکاری، فیزیا، کیمیا، زانستی زەوی، زانستەکانی ژیان، زانستە گەردونییەکان، زانستە ژینگەییەکان، زانست و تەکنۆلۆجیای زانیاری و پەیوەندییەکان)
    *ئابووری و بەرێوەبردن 
    *یاسا و زانستە سیاسییەکان
    ئەم پڕۆگرامە مانگانە بری ١١٨١یۆرۆ دەدات با خوێندکارانی ماستەر (١٠٣١ تۆرۆ وەک چاودێری بژێوی و ١٥٠ یۆرۆش وەک موچەی مانگانە) جگە لەمەش ئەم خەرجیانەی تریش بۆ خوێندکار دەدرێت:
    * تێچووی گەشتکردن هاتن و چوون
    * تێچووی ئاسایشی کۆمەڵایەتی
    * چالاکیە کەلتووریەکان
    * کاندیدەکە دەرماڵەی نیشتەجێبوونی زیاتری پێدەدرێت لەژێر هەر هەلومەرجێکی تایبەتدا. 
    بۆ خوێندکارانی دکتۆراش مانگانە بری ١٤٠٠ یۆرۆیە، ئەم خەرجیانەشیانی بۆ دابیندەکرێت:
    * تێچووی گەشتکردن هاتن و چوون، ئەو خوێندکارانەی کە پێویستیان بەگەشتکردنی زیاترە وەک خوێندنکارانی زانستە سیاسییەکان ئەوا تەنیا تێچووی یەک گەشتیان بۆ خەرجدەکرێت.
    * تێچووی ئاسایشی کۆمەڵایەتی
    * چالاکیە کەلتووریەکان
    * کاندیدەکە دەرماڵەی نیشتەجێبوونی زیاتری پێدەدرێت لەژێر هەر هەلومەرجێکی تایبەتدا.
    شیاویەتی:
    * داواکاری تەواونەکراو قبوڵ ناکرێت. 
    *نەتەوە : ئەم زەمالەیە تەنها بۆ خوێندکارانی بیانیە.
    *تەمەن: بۆ ماستەر پێشکەشکار نابێت تەمەنی لە ٣٠ ساڵ زیاتر بێت و بۆ دکتۆراش نابێت لە ٣٥ ساڵ زیاتر بێت تا بەرواری 6 / 3 / 2017
    * تەنها ئەو داواکاریانە قبوڵ دەکرێن کە لەلایەن دامەزراوە پەروەردەییەکانی فەرەنساوە پێشکەشدەکرێن. داواکاریەکانی تر بەهەر ڕێگایەک پێشکەشبکرێن پەسند ناکرێن، هەروەها ئەگەر کاندیدێک لەدوو پرۆگرام وەرگیرابێت مافی دفەوتێت.
    * ئەو خوێندکارانەی کە لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاریدا زەمالەیەکی تری حکومەتی فەرەنسایان پێدراوە شیاوی پێشکەشکردن نین.
    * بۆ داواکارانی دکتۆرا: دامەزراوەکانی فەرەنسا لەوانەیە کاندیدێک دەستنیشان بکەن بۆ خوێندنی دکتۆرا کە پێشتر زەمالەی ئیفڵی پێدراوە بۆ خوێندنی ماستەر. ئەو خوێندکارانەی ئەم زەمالانەیان پێدراوە بۆ خوێندنی دکتۆرا شیاوی دوبارە وەرگرتنەوە نین. هیچ داواکاریەک پەسەندناکرێت بۆ ئەو خوێندکارانەی کە پێشتر پێشکەشیان کردووەو وەرنەگیراون هەرچەندە کە بواری خوێندن و زانکۆکەشیان گۆڕیبێت.
    *بۆ داواکارانی ماستەر: هیچ داواکاریەک پەسەند ناکرێت بۆ ئەو خوێندکارانەی کە پێشتر پێشکەشیان کردووەو وەرنەگیراون هەرچەندە کە بواری خوێندن و زانکۆکەشیان گۆڕیبێت. ئەو خوێندکارانەی کە زەمالەی ئیفڵیان پێ بەخشراوە بۆ خوێندنی ماستەر ناتوانن دوبارە بۆ خوێندنی ماستەر داواکاری پێشکەش بکەنەوە.
    * توانستی زمانی ئینگلیزی: لە قۆناغی پێش هەڵبژاردن بۆ خوێندکارانی بیانی، زانکۆکان پێویستە ئەوە دڵنیا بکەنەوە کە توانستی زمانی کاندیدەکە بەگوێرەی پێویستی خوێندنەکەیەتی. 
    دوا وادەی پێشکەشکردن : دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری 7 / 1 / 2017
    وەرگێڕانی لەئینگلیزیەوە، هیوا احمد

    بۆزانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە
    نوسەر : Ahmad Muhamad
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: فەرەنسا زەمالەی ئیفڵ پێشکەش بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨ Rating: 5 Reviewed By: Ahmad Muhamad
    Scroll to Top