دڵنیام زۆرێک لە ئێمە مانای(موازنە) (Budget) و(میزانیە) ( Balance) نازانین
- (موازنە) لەزمانى کوردى بەماناى (بوودجە) یاخود بەماناى جۆرک دیت یاخود کیسە، بەلام لەزمانى ئینگلیزى بەماناى (Budget) دیت ووشەى (Budget) یاخود (Bougett) ووشەیەکى کۆنى فەرەنسیە بەواتاى جۆرکەیەکى بچوک یاخود کیسەیەکى بچوک.
- بەلام بەمانا زانستیەکەى بەماناى ( راگەیانراویکى داهات و خەرجى دەولەتە بۆماوەیەکى داهات و کەبە سالیک دیارى دەکریت، ئامرازیکى سەرەکى سیاسەتى دارایە بۆ دەستەبەرکردنى ئامانجە ئابوورىو کۆمەلایەتیەکانى حکومەت.
- (میزانیە) لەزمانى کووردى بەماناى (تەرازوو) یاخود (هاوسەنگ) دیت، بەلام لەزمانى ئینگلیزى بەماناى ( Balance) دیت.
ئەم چەمکە بەکاردەهینریت بۆکۆمپانیاکان و دامەزراوەکان و دامەزراوە بازرگانیەکان واتە کۆتاى سالى دارایى کۆمپانیاکە، یاخود بەدەربرینیکى تر (ئەنجامى کارى رابردوى کۆمپانیاکە لەماوەى سالیکدا).
ئەمەوەکو دووچەمکە جیاواز لەیەکتر، بەلام من دەمەویت لیرەدا بەچەند خالیک ئەمە کورت بکەمەوە :
1- موازنە: خەملاندنى داها ت و خەرجى دەولەتە، خەملاندنى ژمارەى داهات و خەرجى داهاتوى حکومەتە ، وە تایبەتە بەحکومەت و دەبیت بۆ مۆلەت پیدان لەلایەن دەستەلاتى یاسادانانەوەبیت.
2- میزانیە: دیاریکردنى بەهاى هەبوەکان و داواکراوەکانە کە بەکردارى رویانداوە، یاخود بەومانایەى کەلەپیشەوە ئاماژەم پیکردوە (کۆى کارەئەنجامدراوەکانى کۆمپانیایە لەماوەى سالیکدا) ، تایبەتە بە کۆمپانیاکان و دامەزراوە بازرگانیەکان، بۆمۆلەت پیدان دەبیت لەلایەن دەستەى کارگیرى کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانەوە بیت.
0 comments:
Post a Comment